ڕاهاتن لەگەڵ کۆرۆنا چۆنە؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕاهاتن لەگەڵ کۆرۆنا چۆنە؟

هیچ کاتێک ژیانمان ئاوا پڕ پرسە نەبووە، بەداخەوە کۆرۆنا زۆر بێڕەحمانە کەوتووەتە دەسکەنەی چەندین ڕۆحی جوانی ناومان و زۆر ژن و پیاوی ئازیزی لە ژیانماندا نەهێشت و کردنی بە یادگاری!

جا زۆر هاوڕێی ئازیز لەبری قبوڵکردنی واقیعەکە و هاندانی خەڵک بۆ دەرککردن بە مەترسییەکانی کۆرۆنا، داوادەکەن خەڵک بێدەنگ بێ و پرسە و هاوخەمی دەرنەبڕێت، بۆئەوەی ئەم ئازیزەمان بێزار نەبێت بە بیستنی هەواڵی مردن!

ئەگەر بۆ تۆ بیستنی هەواڵی مەرگەکە بێزارکەرە، ئەوە بۆ چەندین خێزان ئەوە تەنیا هەواڵێک نییە، بەڵکو کارەسات و دڵشکان و ماڵوێرانییە. ئێستاش کات ماوە خەڵکی هەست بە دێوەزمەی کۆرۆنا بکەن و خۆیان و ئازیزانیان بپارێزن چەندی دەتوانن.

کۆرۆنا مەترسییەکی جددیە، نە پەتای وەرزییە و نە بەرگریی هەمیشەییش دەدات، بەپێی زۆرینەی پێشبینییە زانستییەکان تا کۆتایی ساڵی داهاتووش لەگەڵمان دەبێت، بۆیە دەبێت شێوازی ژیانی سەردەمی کۆرۆنا قبوڵبکەین و نکووڵی لێنەکەین.

کە دەڵێین دەبێت ڕابێین هەڵبکەین لەگەڵی، مەبەستمان لەوە نییە گوێی پێنەدەین، بەڵکو مەبەست لەوەیە خۆپارێزی بکەینە کەلتوور، ماندوو نەبین لە دەمامک بەستن و دەست شوشتن و لێکدووریی کۆمەڵایەتی.

 

هه‌واڵی گرنگ