ئەپڵ (503) ملیۆن دۆلار سزا درا، بیرۆكەی دزیوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەپڵ (503) ملیۆن دۆلار سزا درا، بیرۆكەی دزیوە

 

 

دادگایەكی تێكساس سزای بەسەر كۆمپانیای ئەپڵدا سەپاند، ئەوەش بەهۆی دزینی بیرۆكەی زانستی كۆمپانیاییەكی ترەوە.

كۆمپانیای (ڤێرنت ئێكس) ی تایبەت بەبواری تەكنەلۆجیا كە بارەگاكەی لەشاری نیفادای ئەمریكایە سكاڵای لەسەر كۆمپانیای ئەپڵ تۆمار كرد بە تۆمەتی دزینی بیرۆكەی تەكنەلۆجی و بەكارهێنانی لە ئامێرەكانی (ئایفۆن و ئایپادو ئایپۆد تاچ)، ئەوەش بەپێی بەڵگەنامەكان كە پێشكەشی دادگا كراون.

ئەپڵ رایگەیاندووە، ئەوان هەست بەنیگەرانی دەكەن كاتێك دەبینین سزای (503) ملیۆن دۆلاریان بۆ هاتۆتەوە لەسەر سكاڵاكەی كۆمپانیای (ڤێرنت ئێكس).

جێگەی باسكردنە ئەو دۆسیەیە نزیكەی (10) ساڵە بەردەوامە لەنێوان كۆمپانیای ئەپڵ و كۆمپانیای (ڤێرنت ئێكس) و لەكۆتاییشدا كۆمپانیای ئەپڵ سزادرا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ