ئیفكی نوێ !
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

من بڕوام وایە زۆربەی ئایه‌ت و دەستەواژەکانی قورئانی پیرۆز هەر بە دەستەواژەیی بمێنێتەوە نەک لە بازنەیەکی داخراوی کات و شوێن و پەیوەست بە چەند کەسانێکی دیاریکراو، کە دواتر تەنها وەک چیرۆکێکی پەند ئامێز و مێژوویی سەیر بکرێت و تێڕوانین لەبارەیانه‌وە هەبێت. هه‌میشه‌ ئه‌و چیرۆك و ئایه‌ت و ده‌سته‌واژانه‌ی قورئان، (كات – شوێن) تێپه‌ر ده‌كه‌ن و بۆ هه‌موو زه‌مه‌نێك ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی نوێیان بۆ بكرێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ نهێنی قورئان به‌ زیندوویی تا ئه‌م زه‌مه‌نه‌ و پاش تێپه‌رینی نزیك له‌ 15 سه‌ده‌.

بۆ ئەوەی زیاتر ڕوون بێت ڕووداوی "افك" بە نمونە دەهێنمەوە ، وەک هەموو ڕوداوەکانی تری مێژوو و بەتایبەت قورئان، رووداوی " ئیفك " پەیوەست نیە بەو کات شوێن و کەسانەی کە بوونەتە هۆی دروست بوونی ڕووداوەکە، بەڵکو دەستەواژە و چه‌مكێكه‌ دەتوانرێت هەتا کۆتا چرکەی ئەم دونیایەمان خوێندنه‌وه‌ هەڵبگرێت، من پێم وایە دەستەواژەکانی نێو قورئان ئەگەر ئەو تایبەتمەندیە مەزنەیان نەبوایە خوای گەورە لەناو پەڕتووکەکەی خۆیدا جێی بۆ نەدەکردنەو!.

ئەم سیفەتەی قورئانیش کە هەیە بەسەر تاکە وشەیەکیشیدا جێبەجێ ئەبێت ئەویش ناپەیوەست بوونیەتی بە شوێن و کاتەوە، کەواتە ئەبێت هەرچی ڕووداو و چیرۆک کە بوونی هەیە لە قورئاندا ئەم تایبەتمەندیەیان بەسەردا جێبەجێ ببێت، کە نموونەی یەکێکیان ئەم لێدوان و هەوڵەی سه‌رۆكی فەڕەنسایە بۆ شێواندن و ناشیرینکردنی ئاین و پێغەمبەرەکەمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، کە من ناوی لێ دەنێم "ڕووداوی ئیفکی نوێ"، چونکە قورئان گفتی سەرو کاتە و لەگەڵ هەموو چرکەیەک لەژیانی هەر مرۆڤێک وهەر سەردەمێکدا دەگونجێت..

هه‌واڵی گرنگ