كورد لەچ ئاستێكدایە، تا ڕایی لەسەر هەڵبژاردنی ئەمریكا هەبێت!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كورد لەچ ئاستێكدایە، تا ڕایی لەسەر هەڵبژاردنی ئەمریكا هەبێت!


وەك دەبینین لە هەرێمی كوردستاندا، فاشیلترین سیستمی حكومڕانی بەڕێوەدەچێت و تا دێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باری ئابوری و دۆخی موچەخۆران و هاولاتیان ڕوو لە خراپی دەكات و هیچ هیواو ئومێدێكیش نیە بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
تادێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەرێمی كوردستان بەرەو دواوە دێت، ڕۆژانێك هەبوون ئەم میللەتە لە خەونی سەربەخۆی و دەوڵەتی كوردی و خۆشوویستنی خاك ئاو ئاڵاو نیشتیماندابوون.
هەر لەسەرەتاوەو بەئێستاشەوە، میللەتی كورد خەریكی خۆخۆری و چاڵ بۆیەك هەڵكەندن و ڕشتنی خوێنی یەكتربوون و هەرچی خیانەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی هەیە لە سایەیی بەرپرسانی دەستڕۆیشتوودا ئەنجامدراو ئەنجامیش دەدرێت.
ئەو مێژووە ڕەشەی بەرپرسانی دەستڕۆیشتوی هەرێم لە قۆناغ و ماوەكانی ڕابردوودا تۆماریان كرد، نەوەیەكی بەرهەمهێنا بە ئاوات و ئامانجی جێهێشتنی وڵاتن و هیچ گرنگی و خۆشوویستنێك بۆ ئاڵاو نیشتیمان و زمانی كوردی لەلای بەشێكی زۆری تاكی كوردی بوونی نیەو نەماوەو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی بەتایبەتی و هاوڵاتیان بەگشتی بەئاواتی ئەوەن بگەڕێنەوە ساڵەكانی نەوەدەكان و لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەنددان نەك دەسەڵاتی كوردی.
سەرەڕایی هەموو ئەو شكست و خوێنڕشتنانەو پیلانگێران و خیانەتانەی كراوەو دەكرێت، هەر لە خێزانێك و شوێنە گشتیەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، دەبینین هەمووان چاودێری هەڵبژارنی ئەمریكا دەكەن و بەرەیەك دەڵێت ترەمپ و بەرەیەكی دیكە دەڵیت بایدن و بەرەیەكی دیكە دەڵێت برسێتی و نانی ڕۆژ...
لە ڕابردوودا بینیمان زۆر شرۆڤەكار پەیدابوون و ڕاو سەرنج و بڕیاریان لەسەر ڕوداوەكانی جیهان دەداو لە ئێستاشدا هەر كەسێك دەبینیت خوێندنەوە بۆ هەڵبژاردنەكەی ئەمریكا دەكات و ئەوەی جێگەی داخە باشە ئەو هەموو ڕۆشنبیر و شرۆڤەكار و چاودێر و كەسە لێهاتووانە هەن، بۆچی هیچ ڕۆڵ و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان نەبوەو نیانە! باشە تاكی كوردی لە چ ئاستێكدایە تاوەكو شرۆڤە و ڕایی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی وڵاتێكی زلهێزی جیهان هەبێت، بۆچی ئەو هەمووە ڕ‌وشنبیر و شرۆڤەكارانە هەن و نەتوانراوە تا ئێستا كورد ببێت بە دەوڵەتێكی داهێنانكار و خاوەن ژێرخانێكی ئابوری بەهێزو خاوەن بڕیارو سەنگی خۆی بێت.
یان تاكی كورد تەنها و تەنها قسە دەزانێت و هیچی پێناكرێت و ئەو پرس و بابەتانەی پەیوەندی بەژیانی خۆیەوە هەیە لێی درەچوەو ئەو پرسانەی هیچ پەیوەندییەكی بەژیانیەوە نیە خاوەندارێتی دەكات...
هەموو ئەمانەش لە كاتێدایە، ئەمریكا زلهێزترین وڵاتی سەرزەوییەو یاری بە هەموو وڵاتانی نەیاری دەكات...، ئەو دەوڵەتە خاوەنی پرۆژەو بەرنامەی درێژخایەن بەخۆیی هەیە بۆ ئەمریكا و هەم بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان و بە گۆڕینی سەرۆك هیچ لە سیاسەتی ئەو وڵاتە ناگۆڕێت و تەنها دەمووچاوەكان و چۆنیەتی گەیاندی ئامانج و پەیامەكان و شێوازی هەڵسوكەوت دەگۆڕدرێن...

 

هه‌واڵی گرنگ