له‌شه‌ڕی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پارتی و په‌كه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ پارتییه، پارتیش به‌ر له‌وه‌ی هێز بجولێنێت، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی و ئه‌مه‌ریكا و به‌غدا قسه‌ی كردوه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له نزیك ئه‌و ناوچه نه‌وتییانه‌ی كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاری لێده‌كه‌ن و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی لێوه نزیكه، به تایبه‌ت كۆمپانیای ( HKN Energy Ltd )، كه له قه‌زای ئامێدی كارده‌كه‌ن و رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی (30) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه هۆشداریان داوه‌ته په‌كه‌كه، به‌وه‌ی له‌م ناوچانه دووربكه‌ونه‌وه و هیچ جۆره چاڵاكییه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا، به‌روونی دژایه‌تی خۆیان بۆ په‌كه‌كه ده‌ڕبڕی، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت كۆمپانیای (HKN ) له پێشووتردا له عێراقدا سه‌رباز بوون و ئێستا خانه‌نشین و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش پشكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه، ئه‌و كه‌سانه له په‌نتاگۆن و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا قسه‌یان ده‌ڕوات و دژی په‌كه‌كه‌ن و نایانه‌وێ به‌رژوه‌ندییه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسی.
به‌شێكی ئه‌و گرژیانه‌ی ئێستا له نێوان پارتی و په‌كه‌كه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنی شه‌نگاله‌وه هه‌یه و كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه.
ئه‌و گرژیانه‌ی ئێستا له نێوان پارتی و په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه، له‌ماوه‌ی رابردووش هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام دوای جولانی هێز له لایه‌ن پارتیه‌وه زیاتر بوه.
له رێگه‌ی هه‌ندێ كه‌ناڵی تایبه‌ته‌وه له ئەمرۆ شه‌ممه‌وه، پارتی و په‌كه‌كه گفتووگۆ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له ئارادا نییه، پارتی ئامانجییه‌تی له مه‌ودوا چه‌ند هێزێكی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ندێ ناوچه‌دا، له به‌رامبه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه جێگیر بكات و رێگه له قه‌ڵه‌م ڕه‌وی و هاتنه پێشه‌وه‌ی زیاتری په‌كه‌كه بكات.
جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە دیمانه‌یه‌كدا دەڵێت: یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆمەڵگەی کوردی سوریادا هەیە بریتییە لە رۆڵی پەکەکە. ئێمە پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسین.
ده‌شڵێت : دەمانەوێت کادیرانی پەکەکە سووریا جێبهێڵن. ئەوە هۆکارێکی سەرەکییە وایکردووە کە گرژی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا هەبێت. ئێمە دەمانەوێت ئەو گرژییە کەم بکەینەوە، چونکە جگە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، پێکەوەکارکردنێکی نزیکمان لەگەڵ تورکیا لەبارەی بارودۆخی سووریاوە هەیە.