بڕیارەکانى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیارەکانى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا

بنيادى داڕشتنى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا لەنێوان کۆماریەکان و دیموکراتەکان بایدن و ترامب وەک نمونەوەربگرین .

دەگەینەئەو خاڵەى کە سیاسەتى دەرەوى ئەمریکا لەنێوان کۆماریەکان و دیموکراتەکان بەجۆرێک یەک ئامانج و دوئاڕاستە بەخۆیەوەدەبینێت لەسەر داڕشتەیەکى تیۆرى کە لاى کۆماریەکان America first یەکەم ئەمریکا و لاى دیموکراتەکان America in the world ئەمریکا لەجیهان ، ترەمپ بۆجێبەجێکردنى ئەو ستراتیجە وەک نوێنەرى کۆماریەکان دو هەنگاوى گرتەبەر یەکەم : سوکایەتى کردن بە هاوپەیمانەکانى( اهانە الحلفاء) دووەم : نزیک بونەوە لەستەم کاران (تقرب من الطغات) ، لەبەرامبەر دا بایدن تفسیرى ستراتیجێتى (ئەمریکا لەجیهان)کردوە لە سەر جەم وتارەکانیدا بە work internationally لەسەر بنەماى ڕێزگرتن لێم respct me دەڵێت لەجیهاندا کاردەکەین بەوشێوەیەى کە ئەو کەسەى خۆشمانى دەوێت ڕیزمان لێبگرێت و ئەو کەسانەش خۆشمانى ناوێت ڕێزمان لێبگرن ، وەگەڕاندنەوەى پێگەى هێزى ئەمریکا تابەهێزەوە بەرامبەر دوژمنەکانمان ڕاوەستین دۆستەکانیشمان بپارێزین.

کەواتە خاڵى هاوبەش لەنێوان هەردو ئاڕاستەکەدا لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندیەکانى ئەمریکایە، ئێستا بۆکورد ئەوپرسیارە دێتەبون کە لەکوێى بەرژەوەندیەکانى ئەمریکادایە لەکاتێکدا بایدن لەهەشت ساڵى سەرۆکایەتى ئۆبامادا سەرۆکى مجلیسى شیوخ بوە کەدەکاتە جێگرى سەرۆک بەپێى دەستورى ئەمریکا توانیویەتى چى بکات، واتە بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا لەنێوان کوردستانى باشور و عێراق و کوردستانى باکورو تورکیا و کوردستانى ڕۆژهەڵات و ئێران و کوردستانى ڕۆژئاواو سوریا ، بۆئەوەى لەنێو بەرژەوەندیەکانى ئەمریکاو هەردەوڵەتێکى بونت هەبێت پێویستە بەپارادایمێکى بەرچاو خۆت کردبێت بە دیفاکتۆیەکى سیاسی و ئیدارى و ئابورى تا مامەڵەت لەگەڵدا بکرێت کەواتە یەکەم هەنگاو بۆئەوەى لەنێو سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا باست هەبێت پێویستى بە خۆڕێکخستنێکى نێو خۆیی هەیە چونکە لەئەمریکا تەنها سەرۆک و عاطیفەى سەرۆک بڕیار نادات بەڵکو بڕیاردان بەشێوەیەکى دەزگایی لەنێوان دەزگایەکدا دەدرێت بەتایبەت بۆ سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا کە پێی دەوترێت ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیی کەپێک دێت لە کۆمەڵێک سەرکردەو دەزگا کە داینەمۆى سیاسەتى دەرەوەن کەسەرۆک سەرۆکى ئەنجومەنەکەیە و ئەندامانى وەک جێگرى سەرۆک و وەزیرى دەرەوە ، وەزیرى بەرگرى، سەرۆکى ئەرکانى هاوبەش ، بەڕێوەبەرى هەواڵگرى ناوەندى، کۆمەڵێک ڕاوێژکار کەسەرۆک دیارییان دەکات سەرەڕاى بونى دەورى کاریگەرى کۆنگرێس کەلە ئەنجومەنى نوێنەران کەژمارەیان ٥٣٨ کەسە و ئەنجومەنى شیوخ کە هەرویلایەتێک دوئەندامى هەیە لەو ئەنجومەنەدا.

زمناکۆ على – ماستەر / علم اجتماع السیاسی

هه‌واڵی گرنگ