جیهان لە چاوەڕوانی سەرۆكێكی نەخۆش دا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جیهان لە چاوەڕوانی سەرۆكێكی نەخۆش دا

جیهان لە چاوەڕوانی سەرۆكێكی نەخۆش دا. .. گومانی تێدانیە كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاریگەری تەواوی بەسەر جیهانەوە هەبوو و دەبێت و زۆربەی وڵاتانی جیهان بەتاسەوە چاوەڕوانی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكابوون .
كەئەوەش لەبەر دوو هۆكار بوون
1/ سیاسەتە گاڵتە ئامێزەكانی ترامپ كەزۆرجار هەڵسوكەوتی سەرۆك لە بازرگانێك یان كەسێكی نابەر پرس دەچوون كەئەمەش نەك گەلی ئەمریكا بەڵكوو جیهان دەستیان لەسەر دڵیان بوو تاسەرۆك تێكی نەدات.
2/ خودی كەسایەتی بایدنە كە زیاتر لەنیو سەدەیە لە دەوری كۆشكی سپی یەو ئاگاداری وردو درشتی سیاسەتی ئەمریكایە و هەر هیچ نەبێت گەلی ئەمریكا ڕزگاریان دەبێت لە كردەوە نائاساییە كانی سەرۆك ترامپ. .
ئێستا هەمووان چاوەڕوانی سەرۆكێكن چل ساڵ بەر لەئێستا هەوڵی بەدەست هێنانی پۆستە باڵاكانی وڵاتەكەی داوە و دووجاریش شكستی هێناوە، جۆ بایدن بە تەمەنێكی هەشتا ساڵیەوە و بە بوونی دەیان نەخۆشی لەجەستەیداو و بەدڵێكی لاوازەوە دەبێت
1/ لەئاست داواكاری گەلی ئەمریكی دا بێت و متمانەیان نەدۆڕێنێت..
2/ جۆ بایدن بەو دۆخەوە دەبێت شەڕی لەدەست نەدانی گەورەی ئەمریكا بكات بەسەر جیهانەوە.
3/ بایدن دەبێت بزانێت لەگەڵ سەرۆكێكی منداڵی هاوشێوەی ترامپ كەسەرۆكی كۆریایە چۆن مامەڵە بكات و پاشە كشە نەكات.
4/ جۆبایدن دەبێت بیرێكیش لە ڕكابەرە سەرسەختەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بكاتەوە كە كۆماری ئیسلامی ئێرانەو بزانێت چۆن لەگەڵ ئەویش هەڵدەكات..
ئەوانە چەند نمونەیەك بوون كە سەرۆكێكی نەخۆشی بەتەمەن دەبێت چارە سەریان بكات و چوار ساڵی تر گەر تەمەن و نەخۆشی ڕێگایان دا ببێتەوە بە ڕێبەرو سەرۆكی ئەمریكیەكان.....

 

هه‌واڵی گرنگ