بێگومان زۆربەی شۆفێران حاڵەتی بەرزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێلەكانیان بەلاوە شتێكی سەیرەو وە ھەندێكیشیان ھۆكارەكەی بۆ خراپی كوالێتی بەنزین دەگێڕنەوە ، بەڵام ئەمە هەموو كاتێك ئەو تێگەیشتنە ڕاست نیە .
گرنگترین هۆكارەكانی دروست بونی بەرزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێل:
1/ پیسبون یان گیرانی زمانەی بەخاخ.
2/ ھەبونی لیك یان خراپ بوونی واشەری بەینی بەخاخ و دەكشنی سارد.
3/ تێكچونی ھەستەوەری .
4/ تێكچونی ھەستەوەری ئێرفلۆ كە لەڕێگەی كۆمپیوتەرەوە پشكنینی بۆ دەكرێت.
5/ پیسبونی شوتەی هەوا كە پێویستە پاش 4 ڕۆن گۆڕین بگۆڕدرێت یان ٣٠ ھەزار كیلۆمەترجارێك.
6/ بەكارهێنانی سپرا بۆ هەریەك لە ھەستەوەرەكانی.
7/ خراپی كوالێتی بەنزین .
8/ زۆر جار كێشە لە ecu دروست دەبێت واتە عەقڵی سەیارەكە كە ئەمیش بەھۆی ھەڵبەستنی وایەر یان تەربون دروست دەبێت.
9/ خراپ بونی یەكێك لە نۆزڵەكان یاخود پلاك.
سەرچاوە/ زانیــاری ئۆتۆمبێل