شارهزایهكی بواری ئهندازیاری كۆمپیوتهر له بابهتێكدا هۆكاری زانستی لهكاركهوتنی ههزاران كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلی شاری سلێمانی شیدهكاتهوه و ئاشكرای دهكات ئەوەی باس دەكرێـت و لای زۆرینەی خەڵك بڵاوبۆتەوە كه بەهۆی دانانی تاوەرەكانی تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایل (5G) ەوە لە كاركەوتبن ، ئەوا سەدا سەد دوورە لە ڕاستیەوە .
ئەندام عومەر كە ماستەری هەیە لە ئەندازیاری كۆمپیوتەر و بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێك ئای بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری و بازرگانی ئەلیكترۆنی لە لاپەرەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بابەتێكی بڵاوكردۆتەوەوهۆكاری زانستی لهكاركهوتنی ههزاران كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلی شاری سلێمانی شیدهكاتهوه و ئاشكرای دهكات ئەوەی باس دەكرێـت و لای زۆرینەی خەڵك بڵاوبۆتەوە كه بەهۆی دانانی تاوەرەكانی تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایل (5G) ەوە لە كاركەوتبن ، ئەوا سەدا سەد دوورە لە ڕاستیەوە .
دهقی بابهتهكەی ناوبراو /
شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمرۆش، بە سەدان ئۆتۆمبێل لە شوێنە جیاوازەكانی سلێمانی لە كاركەوتن و كۆنترۆلەكانیان كاری نەدەكرد.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بەردەستن ، زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دروستكراوی ووڵاتی یایان و ئەمریكان (یابانی و ئەمریكی).
هەموو ئەو شوفێرانە كاتێك ویستویانە كار بە كۆنترۆلی ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن ، بەڵام كاری نەكردوە و بۆ ئەمەش پەنایان بۆ گۆرینی پیلی كۆنترۆلەكانیان كردوە ،ئەوەش نەبۆتە چارەسەر و سەردانی وایەرمەن یان فیتەریان كردوە ، بەڵام بەشێكی زۆریان هەر كێشەكانیان چارەسەر نەبوە و نەتوانراوە كار بە كۆنترۆلی ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن.
سەرەڕای ئەوەی تاوەكو ئێستا هیچ بەرپرسێكی باڵای سلێمانی لێدوانی لەو بارەیەوە نەداوە ،بەڵام دەنگۆی جیاواز هەیە دەربارەی ئەو رووداوە ...
ئەوەی باس دەكرێـت و لای زۆرینەی خەڵك بڵاوبۆتەوە ئەوەیە كە بە هۆی دانانی تاوەرەكانی تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایل(5G) ەوە لە كاركەوتبن ، ئەوا سەدا سەد دوورە لە ڕاستیەوە .
بۆ ئەوەی بابەتەكە روونتر بێت لاتان ، فریكوێنسی 5G نزیكەی 28 گێگا هێرتزە ، لە كاتێكدا فریكوێنسی كۆنترۆلی ئۆتۆمبێل زۆر زۆر كەمە و نزیكەی 28-49 MHz مێگاهێرتزە(حەسەب ئۆتۆمبێل هەیە زیاترە ، بەلام چەند سەد مێگایەك تێ ناپەڕینیت ) .
شەپۆڵی بڵاوپێكەرەوەی ڕادیۆیی كە ناوە زانستیەكەی Ultra high frequency (UHF) كە لە 300 MHz مێگا هێرتزەوە دەست پێدەكات تاوەكو 3 گێگا هێرتز GHz، ئەمەش وا دەكات زۆر جار تەشویشی بخێرتە سەر و كەناڵە ڕادیۆییەكان لە كاربكەون .
بەشێكی تر هەیە كە زۆر جار كاری پێدەكرێت و بۆ ماوەیەكی كاتی و هەندێك جاریش بۆ ماوەیەكی درێژە ، ئەویش راگرتنی فرێكوێنسی رادیۆ و ئامێری ئەلیكترۆنی و كۆنترۆل و وای فای و ...هتد بەكاردێت و دەتوانن سێرچی بۆ بكەن لە گۆگڵ بە ناونیشانی (Block Radio Waves).
ڕاگرتنی ئەم فریكوێنسانە تەنها بۆ بواری ئەمنی بەكاردێت ، بۆ نمونە ڕێگریكردن لە كردەوەی تیرۆرستی یان بۆمبی چێنراو (كە تەواوی كۆنترۆلەكان لەكاردەكەون)، یاخود مانەوەی بەرپرسێكی گەورە لەو ناوچەیە ، یاخود بەكارخستنی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ، بڕێك جاریش بە شێوەی هەوایی ئەم شەپۆلانە پەحش دەكرێن و فریكوێسنەكان ڕادەگیرین ...
تێبینی : بۆ ئەوەی نمونەكە ئاسانتر بێت بۆ تێگەیشتن ، زۆر جار لە كاتی تێپەربوونی بەرپرسێكی باڵا، دەبینین هێلی ئینتەرنێت و مۆبایل بۆ ماوەیەك لەكار دەكەوێت ،جۆری لەكاركەوتنەكەش پەیوەستە بە جۆری ئەو ئامێرەی كە بەو كارە هەڵدەستێت و و وە چ فریكوێنسێك دیاری دەكات ...
ئەندام عومەر
ماستەر لە ئەندازیاری كۆمپیوتەر
بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێك ئای بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری و بازرگانی ئەلیكترۆنی