بەریتانیا كاتی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەریتانیا كاتی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایدەگەیەنێت لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا (مانگی ١٢) دەست بە دابەشردنی ڤاکسینەکەیان دەکەن و دەستەی تەندروستی بەریتانیا ش رێنماییەکانی ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای لە سەرەتای کانونی یەکەمی ئەمساڵ پێگەیشتووە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە، مات هانکوک وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندوە: بەپێی ئەو رێنماییانەی ئاڕاستەی دەستەی تەندروستی وڵاتەکەی کراون بۆ خۆ ئامادەکردنی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە، لەسەرتای مانگی کانونی یەکەم دەست بەدابەشکردنی دەکرێت و هانکوک پەرەپێدانی ڤاکسینەکەی بە "هەواڵێکی بەڵێندراو" وەسفکرد.

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردۆتەوە كە هانکوک باسی لەوەکردووە: کە داوای لە دەستەی تەندروستی کردووە خۆیان بۆ سەرەتای مانگی کانونی یەکەم ئامادەبکەن بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە، وتوشییەتی، "بەدڵنیاییەوە چەندین رێگر هەن کە هێشتا پێویستە تێیان بپەڕێنین، هەندێک داتا لەسەر سەلامەتی ڤاکسینەکە ماون کە ئەمە بابەتێکی گرنگە، هەر بۆیە هیچ ڤاکسینێک دابەشناکەین ئەگەر لەسەلامەتبوونی دڵنیانەبین".

ئەمەش لەكاتێكدایە كە  رۆژی  دووشەممە، کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک رایانگەیاند، ئەو ڤاکسینەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەیانپێداوە، ٪٩٠ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات هاوكات تەندروستی جیهانیش دەڵێت، بەهۆی دۆزینەوەی ڤاکسینەوە دەکرێت تاکو مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو دۆخی پەتای کۆرۆنا بەشێوەیەکی گشتی بگۆڕێت.

 

هه‌واڵی گرنگ