لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆوە تەندروستی دهۆك لێدوان دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆوە تەندروستی دهۆك لێدوان دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستی دھۆک رایدەگەیەنێت رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ توشبووی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەکان دەبن، ئەوەش مەترسیدارە و یەکێک لە رێکارەکانیان ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆیە.

لەمبارەیەوە نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک  رایگەیاندووە: "رەوشی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە دھۆک تەشەنەیکردوە، ڕۆژانە نزیکەی ٣٠٠-٥٠٠ کەس توشی کۆرۆنا دەبن ، "بۆ ماوەی شەش ھەفتەیە ٣٠% بۆ ٤٠%ی پشکنینەکان پۆزەتیڤ دەردەچن، کە رێژەیەکی زۆرە و نیشانەیەکی مەترسیدارە، ھۆکاری سەرەکییش پابەندنەبوونی خەڵکە بەڕێنماییە تەندروستییەکان".

ئاماژەی بەوەش كردووە:"رۆژانە لەو توشبووانەی کۆرۆنا کە داخڵی نەخۆشخانە دەبن، نزیکەی ٣٠ کەسیان بارودۆخیان ناجێگیرە و پێویستیان بە ھەناسەدانی دەستکردە، ژمارەیەکی زۆریشیان حاڵەتی توند و مامناوەندیان ھەیە".

ناوبراو بە دەنگی ئەمریکای وتوە: "قەدەغەی ھاتوچۆ یەکێک لەڕێکارەکانە و دەبێت بەردەوام لەبەرچاومان بێت، ئەو کاتەی نەخۆشییەکە زۆر تەشەنە بکات و جێگا لە نەخۆشخانە نەبێت، بەڕاستی پێویستیمان بەوە دەبێت قەدەغەی ھاتوچۆ ڕابگەیەنرێت و یەکێک دەبێت لەو ئەگەرانەی، کە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆن بڕیاری لەسەردەدات".

 

 

هه‌واڵی گرنگ