زیاتر لە 4 ملیار كەس تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیاتر لە 4 ملیار كەس تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن

 

 

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن دوو كۆمپانیای جیهانی تایبەت بە تەكنۆلۆژیا بڵاو كراوەتەوە، دەركەوتووە ئێستا زیاتر لە چوار ملیار كەس لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن.

لەلایەن هەردوو كۆمپانیای جیهانی هۆتسویت و وی ئار سۆشیاڵ، راپۆرتێك بڵاوكرایەوە لەسەر كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ئامێرە زیرەكەكان بەكاردەهێن، لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە چوار ملیارو (660) ملیۆن كەس لە جیهاندا تۆڕی كۆمەڵایەتی بەكاردێنن و ڕۆژانەش دوو بەشداربووی نوێ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاد دەبن.

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە كۆی دانیشتوانی جیهان ئێستا حەفت ملیارو (810) ملیۆن كەسە، پێنج ملیارو (200) ملیۆن كەس مۆبایل بەكاردەهێنن.

لە بەشێكی دیكە ئاماژە بەو دراوە كە لە هەر (10) بەشداربوویەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان (9) دانەیان لە ڕێگەی مۆبایلەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنن.

(ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر)

 

 

هه‌واڵی گرنگ