پەروەردەی تایبەت چیە؟ لەزاری پسپۆڕێكەوە بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەروەردەی تایبەت چیە؟ لەزاری پسپۆڕێكەوە بیزانە

د.كەریم شەریف قەرەچتانی پسپۆڕی بواری دەرونی و مامۆستای زانكۆ ڕایگەیاند: دەمەوێت لەچەند دێڕێكدا پەروەردەی تایبەت و ئاساییتان پێ ئاشنابكەم، ئێمە پەروەردەی تایبەت و پەروەردەی ئاساییمان هەیە.
سەبارەت بە پەروەردەی تایبەت ووتی: پەروەردەی تایبەت بۆ دوو چینە، كە ئەوانەن:
یەكەم: ئەوانەن كە بەهرەمەندن و توانای ژیریان (عەقڵیان) پێش تەمەنیان كەوتوەو بلیمەت و لێهاتوون، بۆیە دەبێت بابەت و وانەی سەروو خۆی پێ بوترێت.
دووەم: كەسانێكن كە گەشەی جەستەییان ئاساییە، بەڵام گەشەی ژیریان (عەقڵیان) دواكەوتوەو دەبێت خوارتر لەكەسانی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و وانەیان پێ بوترێت، وەهەوڵی زیاتریان لەگەڵ بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگینا ئەو منداڵەی لەقوتابخانە و خوێندنگاكان وانەی ئاساییان پێ دەوترێت، ئەوانە كەسانی ئاسایین و دەبێت پەروەردەی ئاسایی بكرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ