ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەمان لە لافاو نقوم بوو چی دەكەین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەمان لە لافاو نقوم بوو چی دەكەین ؟؟

 

 

لەكاتی باران بارینی بەخوڕو لێزمەدا كە پێشبینی كۆبوونەوەی باراناو لەسەر شەقام‌ و ڕێگەوبانەكان ‌و دروستبوونی لافاو دەكرێت، باشتر وایە ئۆتۆمبێلەكەت نەجوڵێنیت، چونكە نقووم بوونی ئۆتۆمبێل، زیانی گەورە لەبەشە جیاجاكانی ئۆتۆمبێل دەدات وەك بەشی كارەبا‌و بزوێنەر‌و ژەنگ هەڵهێنانی بەشەكانی ناوەوەی ئۆتۆمبێل ‌و بەشەكانی دیكە، ئەمەش بەتێپەڕبوونی كات زیانەكانی باران ‌و لافاوەكە لەئۆتۆمبێلەكەتدا دەردەكەوێت ‌و سەرەڕای زیانەكانیش، بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر سەلامەتی تۆی شۆفێر‌و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكەت دروست دەبێت. 

هەر بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری شۆفێران دەكەن، هەرگیز ئۆتۆمبێل بەركەوتەی لافاو نەكڕن سەرەڕای ئەوەی نرخەكەی زۆر هەرزان بێت، لەبەر ئەوەی چاككردنەوەی كاتێكی زۆر‌و پارەیەكی زۆری دەوێت، ئەمە ئەگەر كاتێكی زۆری بەسەردا تێنەپەڕبێت‌و ژەنگ داینەڕزاندبێت.

حاڵەتێكی دیكە هەیە كە زۆر گرنگە لەم ڕاپۆرتەدا بۆ ئێوەی شۆفێری دەخەینەڕوو، ئەویش ئەوەیە كاتێك ئۆتۆمبێلەكەت لەكاتی ڕۆیشتن یان تەنانەت پارككردندا لەباراناو لافاودا نقوم بوو چی دەكەیت؟ 

1. فلتەری هەوا: دەبێت تۆی شۆفێر شوێنی فلتەری هەوا بزانیت، لەبەر ئەوەی ئەگەر فلتەری هەوا تەڕ بێت‌و ئۆتۆمبێل جوڵە بكات، واتای چوونی باراناوە بۆ ناو بەشەكانی بزوێنەر وەك، بەشی سوتان‌ و پستۆنەكان، كە بەبەشە سەرەكیەكانی بزوێنەر هەژمار دەكرێن. 

2. نابێت بەهیچ جۆرێك بەشی سوتانی بەنزین ‌و گازوائیل لەناو بزوێنەردا تەڕبێت، كە ئەركی ئەم بەشە بەرهەمهێنانی وزە‌و جوڵەیە لەناو بزوێنەردا، لەحاڵەتی تەڕبوونی ئەدای تێكدەچێت‌ و بزوێنەر لەكار دەكەوێت. 

3. قایشەكان، ئاو زیانی زۆر بەقایشەكانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت ‌و خراپیان دەكات، هەر بۆیە لەكاتی جوڵەی ئۆتۆمبێلدا دەنگ دروست دەكەن ‌و سەر ئەنجام دەپچڕین، بۆیە پێویستە لەگەڵ نقوم بوون ‌و تەڕبوونیان بۆ ماوەی دوور‌و درێژ بگۆڕدرێن. 

4. بەشی كۆمپیوتەر‌و كارەبای ئۆتۆمبێل: ئاو زیانی گەورە بەبەشی كۆمپیوتەر‌و كارەبای ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە لەكاتی نقوم بوون ‌و تەڕبوونی ئۆتۆمبێلدا كاری پێنەكرێت ‌و سەری پاتری لاببرێت. 

5. چوونە ناوەوەی ئاو‌و باراناو بۆ ناو ئۆتۆمبێل: لەم حاڵەتەدا گاعیەكان دەربكە‌و هەوڵ بدە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە وشك بكەیتەوە، لەبەر ئەوەی ناو ئۆتۆمبێل بەشی كارەبایی تێدایە، سەرەڕای دروستبوونی بۆنی ناخۆش لەناویدا، هاوكات ژەنگهێنانی بەشەكانی ناوەوە كە بەڕاگری سەرەكی هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە دادەنرێن، لەگەڵ تێپەڕبوونی كات ژەنگ ڕاگرەكانی ناوەوە دادەڕزێنێت ‌و سەر ئەنجام دەبێت هۆی تێكشكاندنی هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە‌و لەهەندێك حاڵەتیشدا تەنانەت، لەكاتی پارككردن یان ڕۆیشتندا ئۆتۆمبێلەكە بەو هۆیەوە دەبێت بەدوو بەشەوە!

 

هه‌واڵی گرنگ