لەبارەی ئارمسترۆنگەوە ئەمانە بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی ئارمسترۆنگەوە ئەمانە بزانن

 

 

ئارمسترۆنگ، لە مێژووی مرۆڤدا، بوو بە یەكێك لە بەناوبانگترین كەسەكان، كاتێك لە گەشتەكەی بۆ سەر مانگ گەڕایەوە، سەرۆك و پادشاو سەركردەكان پێشوازییان لێكرد، ناوبانگی بە هەموو جێیەكدا بڵاوبوویەوەو ئەمریكییەكان وەك كەسێكی نائاسایی نێو لە فیلمەكانی خەیاڵی زانستی، یان لە ئاستی جۆن كەنیدیدا بینیوویانە، بەڵام ئارمسترۆنگ دەروەستی ناوبانگ و ئەستێرەبوون نەهات و وای بە باشترزانی لە ژیانی گشتی دووربكەوێتەوە.

خەڵكی تەنیا شتێكی كەم دەربارەی ئەم مرۆڤە ئاڵۆزە دەزانن، بەڵام ئێستا هەندێ لایەنی ژیانی ئارمسترۆنگ دەركەوتووە، ئەو كەسێكە حەزی لە دوورەپەرێزی بوو، ئەمە ڕەنگە بەهۆی ئەو شۆكەوە بووبێت كە دوای گەشتەكەی بۆ سەر مانگ تووشی هات، چونكە ژیان لەوێ بە تەواوی جیاوازبوو لە ژیان لەسەر زەوی.

ئارمسترۆنگ گفتوگۆی ڕۆژنامەوانی ئەنجام نەدا، ئەمەیش هەموو ساڵێك لە وەختی یادكردنەوەی یەكەمین گەشتی مرۆڤ بۆ سەر مانگدا، دەبووە مایەی بڵاوبوونەوەی پروپاگەندەو دەنگۆی جۆراوجۆر.

وەختێ یەكێك لە ڕۆژنامەنووسانی (بی بی سی) دەرفەتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئارمسترۆنگ بۆ دەڕەخسێ، پێیوایە یەكێك لە هۆشمەندترین مرۆڤەكان، ئەو دەڵێت: ''ڕۆژنامەنووسێكی گەنج بووم، ئارمسترۆنگ بڕوانامەی شەرەفی زانكۆی كرانفیڵدی پێدەدرا و من ڕاسپێردرام چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەم، شڵەژاو و دڕدۆنگ بووم بەهۆی ئەستێرەیی ئارمسترۆنگەوە، بەڵام ئەو كە یەكەمین كەس بوو كە پێینابووە سەر مانگ، بە نەرمی و لێوبەخەندە پێشوازی لێكردم، بۆیە شپرزەیی دڕدۆنگیم نەما، بە تێروتەسەلی وەڵامی هەموو پرسیارەكانمی دایەوە.

منیش خەونی چوونە سەرمانگم هەبوو كە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەپۆڵۆوە نائومێد لێی نائومێد بووبووم، كاتێك ئەمەم پێوت لە هەستی من تێگەیشت.

كاتێك لێم پرسی چی بەسەر خەونی تیمەكەی ئارمسترۆنگدا هات ؟

وەڵامی دامەوە: خەونەكە هێشتا هەرماوە.

وەڵامەكەی ئەو گەشبینانەبوو، پتر لەوەی وەڵامێكی ڕۆژنامەگەری بێت، وەڵامێكی دڵخۆشكەر بوو بۆ گەنجێك كە خەون بە چوونە سەر مانگەوە دەبینێ.

دوای (16) ساڵ جارێكی دیكە بینیمەوە، ئەو كات لە بەریتانیا بوو لەگەڵ دوو هاوەڵیدا بە ناوەكانی (جیر سێرنین) و (جیم لۆفل)، كە لە بەرنامەی ئەپۆڵۆی پێشەنگانی فەزادا كاریان دەكرد، گەشتەكەیش جیهانی بوو كە بە بۆنەی چلەمین ساڵیادی نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ، ڕێكخرابوو.

دەبوو گفتوگۆكەمان زۆر نهێنی ئەنجام بدەین، بیرمخستەوە كە چەندین ساڵ پێشتر گفتوگۆم لەگەڵ كردەوە، بە خەندەیەك وتی: كە لەبیریەتی دەربارەی گەشتەكە قسەمان زۆركردو وتی: نامەوێت ڕۆشنایی میدیاكان بەهۆی منەوە لەسەر دوو هاوڕێكەم لابچێت.

ئارمسترۆنگ چەند نەوەیەكی هەیە كە ئەوانیش لای خۆیانەوە نەوەی تریان هەیە، هەموویشیان شانازی بە كارە مەزنەكەی باوكیان یان بابە گەورەیانەوە دەكەن، ماركی كوڕی ئارمسترۆنگ وتی: پێموایە میدیاكان وێنەیەكی هەڵەیان دەربارەی باوكم بڵاوكرۆدتەوە، گوایە خەزی لە تەنیاییەو نایەوێ خەڵك ببینێت، بەلای منەوە ئەمە ڕاست نییە، وتیشی: ئەو لەو باوكانە نییە هەر فەرمانت پێ بكات، بەڵكو لە مامۆستایەك دەچێت كە هەندێ پێشنیارو بژاردەت پێ نیشان دەدات و سەرپشكت دەكات باش بیریان لێ بكەیتەوەو بڕیاری گونجاو بدەیت، خۆیشی لە ژیانیدا هەر وای كردووە.

كالی، نەوەی مارك وتی: ئەگەرچی باپیرم زۆر دەربارەی گەشتەكەی بۆ سەر مانگ نادوێت، بەڵام جارێكیان پێیوتووم گەورەترین كاریگەری گەشتەكەی لەسەر دەروونی ئەو دیمەنە بووە كە لەسەر ڕووی مانگەوە بینیویەتی زەوی هەڵدێت، لە ساڵی (1969) ەوە ئەو لەسەر مانگەوە لە زەوی ڕوانی و بینی سامانێكی چكۆڵەیە، هیوای خواوست مرۆڤ بیپارێزێت.

بەلای ڕیك ئارمسترۆنگەوە، كوڕی گەورەی ئارمسترۆنگ، گەر نەوەی كەسێكی بەناوبانگ بیت ڕەنگە ناڕەحەتی خۆی هەبێت، چونكە ئەو كات هەمووان لەسەر بنەمای توانای باوكت هەڵتدەسەنگێنن نەك لەسەر بنەمای توانای خۆت.

وتیشی: بەلای منەوە گەورەترین دەستكەوت لە چیرۆكی (نێڵ ئارمسترۆنگ) ەوە ئەوەیە كە ئەم كەسە ڕۆڵێكی دیاری لە گۆڕانێكی مەزنی كلتووری و زانستی مێژووی مرۆڤایەتیدا بینیووە، بە هەموو خاكەڕاییەكیشەوە كشایەوە تاوەكو ژیانێكی ئاسایی وەك مامۆستاو مۆسیقارو باوك و ئەندازیارێك بەسەر ببات، ئەمە نێڵ ئارمسترۆنگە.

 

هه‌واڵی گرنگ