چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشانی كۆڕۆنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشانی كۆڕۆنا

 

 

باملانیڤیماپ (Bamlanivimab) دەرمانێكی تازەیە بۆ چارەسەری كۆڕۆنا، ئەم دەرمانە دژە تەنێكی دەستكردە لە پڕۆتین پێكهاتووەو هاوشێوەی دژە تەنی لەشی مرۆڤە كە دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروستی دەكات.

لەئەمریكاو ئەوڕوپا ڕێگەی پێدراوە بەكاربێت بۆ نەخۆشانی كۆڕۆنا، بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە.

1. بۆ كەسانێك كە بەسوكی یان مامناوەند تووشی كۆڕۆنا بن و لەسەرەتای نەخۆشیەكە بن. 

2. نابێت نەخۆشەكە بەهۆی خراپی بارودۆخی داخلی نەخۆشخانە كرابێت. 

3. تەمەنی لەسەرووی (12) ساڵ بێت و كێشی لە (40) كیلۆ زیاتر بێت. 

4. زیاتر بۆ ئەم نەخۆشانە بەكاردێت كەپێشبینی ئەوەی لێ دەكرێت كۆڕۆناكە بەقورسی بگرن وەكو بەتەمەن و شەكرەو نەخۆشیە درێژخایەنەكان.

(د. سوارە عەلی - پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو)

 

هه‌واڵی گرنگ