لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان ئاشكرا كران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان ئاشكرا كران

 

 

بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان بۆ ساڵی (2020) دیاریكران و عێراق بێهێزترین پاسپۆرتی هەیە، لە بەهێزترینەكانیش ژاپۆن لە سەروو ریزبەندییەكەوە دەبینرێت.

بەپێی ریزبەندییەك، كە دامەزراوەی Passport index ئەنجامیداوە، ژاپۆن بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانی هەیەو هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە بەبێ وەرگرتنی ڤیزا دەتوانن گەشتی 191 وڵاتی جیهان بكەن، دوای ئەویش سەنگافورە دێت، كە هاوڵاتیانی توانای گەشتكردنیان بۆ 190 وڵات هەیە بەبێ وەرگرتنی ڤیزا.

هەرچی لەسەرئاستی وڵاتانی عەرەبیشە، كوێت و قەتەر بەهێزترینن و هەردووكیان پلەی (57) یان هەیە لەسەرئاستی جیهان و هەڵگرانی دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشتی (95) وڵاتی جیهان بكەن، بەدوای ئەوانیشدا ئیمارات، بەحرەین، عوممان و سعودیە دێن.

سەبارەت بە لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهانیش لە ریزبەندییەكەدا عێراق خاوەنی لاوازترینەو خاوەنی پاسپۆرتەكە دەتوانێت بەبێ وەرگرتنی ڤیزا تەنها گەشتی (4) وڵاتی جیهان بكات و (27) وڵاتیش لە فڕۆكەخانە ڤیزای پێدەدەن، دوای ئەویش ئەفغانستان، سوریا، سۆماڵ، یەمەن، ئێران، فەڵەستین، پاكستان، كۆریای باكورو میانمار دێن.

 

هه‌واڵی گرنگ