هۆكارەكانی بەرزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێل بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی بەرزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێل بزانن

 

 

بێگومان زۆربەی شوفێران حاڵەتی بەرزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێلەكانیان بەلاوە شتێكی سەیرەو وە هەندێكیشیان هۆكارەكەی بۆ خراپی كوالێتی بەنزین دەگێڕنەوە، بەڵام ئەمە هەموو كاتێك ئەو تێگەیشتنە ڕاست نیە.

گرنگترین هۆكارەكانی دروست بوونی بەرزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێل:

1. پیسبوون یان گیرانی زمانەی بەخاخ. 

2. هەبوونی لیك یان خراپ بوونی واشەری بەینی بەخاخ و دەكشنی سارد. 

3. تێكچوونی هەستەوەری. 

4. تێكچوونی هەستەوەری ئێرفلۆ كە لەڕێگەی كۆمپیوتەرەوە پشكنینی بۆ دەكرێت. 

5. پیسبوونی شوتەی هەوا كە پێویستە پاش چوار ڕۆن گۆڕین بگۆڕدرێت یان (30) هەزار كیلۆمەتر جارێك. 

6. بەكارهێنانی سپرا بۆ هەریەك لە هەستەوەرەكانی. 

7. خراپی كوالێتی بەنزین. 

8. زۆر جار كێشە لە (ecu) دروست دەبێت واتە عەقڵی سەیارەكە كە ئەمیش بەهۆی هەڵبەستنی وایەر یان تەربوون دروست دەبێت. 

9. خراپ بوونی یەكێك لە نۆزڵەكان یاخود پلاك.

 

هه‌واڵی گرنگ