گەیتس : ئەم چوار كتێبە بخوێننەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەیتس : ئەم چوار كتێبە بخوێننەوە

 

(بێڵ گەیتس) خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، ئامۆژگاری خوێنەران دەكات كە چوار كتێبی دیاریكراو بخوێننەوە.

بەپێی راپۆرتێك كە لە ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاو كراوەتەوە، (بێڵ گەیتس) داوای لە خوێنەران كردووە بە مەبەستی كەمتركردنەوەی ئەو دڵەڕاوكێیەی ڕووبەرووی خەڵكی جیهان بۆتەوە، پێویستە خوێنەران ئەم چوار كتێبە بخوێننەوە، كە بریتین لە (یاسای جیم كرۆی نوێ) گەیتس پێیوایە ئەم كتێبە یەكێك لە كتێبە بەنرخەكان بۆ گەیشتن بە مانای ڕەگەزپەرستی.

هەروەها كتێبی (هەناسەدان) كە لەلایەن (بیجال تریفید) ی نووسراوە، گەیتس پێیوایە كە كتێبێكی گرنگە بۆ شارەزابوون لە نەخۆشییە بۆماوەییەكان، لەگەڵ كتێبی (گەورەو ناپەسەند) ی (بیجال تریفید) ی، هەروەها كتێبی (10) وانەی (فەرید زەكەریا) كە چەند وانەیەكی گرنگی تێدایە بۆ دەسەڵاتدارانی جیهان.

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

هه‌واڵی گرنگ