مۆبایلە زیرەكەكان تووشی خەمۆكیمان دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مۆبایلە زیرەكەكان تووشی خەمۆكیمان دەكەن

 

 

زیاد بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكان و ئاڵودە بوون پێیانەوە مرۆڤ تووشی خەمۆكی دەكات.

زۆرینەی مرۆڤەكان ئاڵودە بوون بە لەدەستگرتن و خەریك بوون بە مۆبایلە زیرەكەكانیان بە درێژایی ڕۆژ، تەنانەت پێش كاتی نوستنیش بێ ئاگا لەوەی ئەم كردارە ڕەنگدانەوەی خراپی بۆسەر تەندروستی هەیە بە ڕاددەیەك كە دەبێتە هۆی توش بوون بە خەمۆكی.

بەپێی توێژینەوەیەكی ئوستراڵی كەم كردنەوەی بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكان و وردبوونەوە لە شاشە یارمەتیدەرە بۆ خەوێكی باشتر لە شەوداو ئەمە جگە لە خۆپارێزی لە ئەگەری توش بوون بە نەخۆشی خەمۆكی.

هەروەها توێژەران لە زانكۆی سیدنی ڕۆژئاوایی تەئكیدیان لەوە كردەوە كە ئاگادار بوونی سیستەمی خۆراكی ڕۆژانەو ئەنجامدانی چاڵاكی وەرزشی بەشێكن لە خۆپارێزییەكانی توش بوون بە خەمۆكی.

توێژینەوەكە چەند داتایەكی گرنگ لەخۆدەگرێت كە لەلایەن ڕێكخراوی بیوبەنكی بەریتانی بۆ توێژینەوەی تەندروستی ماوەی چەندین ساڵە لەسەر (80) هەزار كەس ئەنجامدراون كە كۆمەڵێكیان بە دەست نەخۆشی خەمۆكیەوە دەیانناڵاند، ئەوانیش بەراورد كران بە كۆمەڵێكی تر كە باری تەندروستیان باش بوو وە لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە كە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوان هەرسێ هۆكاری پەیوەندیدار بە نەخۆشی خەمۆكیەوە كە ئەوانیش، مۆبایل و چاڵاكی جەستەیی و سیستەمی خۆراكین.

لێكۆڵینەوەكە ئەوەی ئاشكراكرد، كە لە پێشتردا هەرگیز نەزانراوە كە چاڵاكیە وەرزشیەكان دەبنە هۆی باشتركردنی میزاجی مرۆڤ، بەڵام بەم دواییانە ئەوە ئاشكرا كە وەرزش كردن یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكان بۆ باشتر كردنی لایەنی دەرونی مرۆڤ.

شارەزایانی بواری تەندروستی ئاماژە بە زیانەكانی شاشە دەكەن و ڕونیشیان كردۆتەوە كە شاشەكان بە تەنها زیان بە باری دەروونی ناگەیەنن بەڵكو دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە ئەندامەكانی تری جەستەو لەسەرو هەمووشیانەوە چاوەكان زەرەرمەندی یەكەمن بە تایبەت بۆ ئە كەسانەی كە كارو پیشەیان لەسەر شاشەیەو بە دێژایی ڕۆژ لە شاشەی كۆمپیوتەرو ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان ورد دەبنەوە.

لە سەردەمی ئێستاماندا كات بەسەربردن و مانەوە بەدیار شاشە ئەلیكترۆنیەكانەوە بۆتە هۆی تێكدانی سیستەمی خەوو خۆراكی، وە بەهۆی ئەوەی زۆرێك تا درەنگانی شەو بە ئاگا دەبن و بە ئاگا بوونیش بۆ ماوەیەكی زیاتر دەبێتە هۆی هەستكردن بە برسیەتی و لەئەنجامدا خواردنی خۆراكێكی زیاتر بەبێ ئەنجامدانی هیچ جۆرە جوڵەیەكی خەستەیی.

(موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ