بەردی گورچیلە یەكێكە لە كێشەو گرفتە بەربڵاوەكانی كۆئەندامی میزەرۆ لە ووڵاتی ئێمەدا، لە (10 – 15%) ی خەڵكی كورد بەردی گورچیلەی هەیە.
بەزۆری گەنجان و ئەكەسانەی تەمەنیان لەخوار (60) ساڵیەوەیە تووش دەبن، ڕێژەكەی كەمێ زیاترە لە پیاواندا وەك لە ژناندا.
هۆكارەكانی دروست بوونی بەردی گورچیلە ...
1. هۆكاری بۆماوەیی : هەندێك خێزان هەیە كە زۆربەی ئەندامەكانی بەردیان هەیە، یان كێشەكە لە جینی نەخۆشەكەدایە، كە دەبێتە هۆی دروست بوونی بەرد.
2. هۆكاری ژینگەیی و شێوازی ژیانی نەخۆش : گەرمی ئاوو هەواو ئارەق كردنەوەو كەم ئاو خواردنەوە كە دەبێتە هۆی ووشك بوونەوەو خەستی میز یەكێكە لەهۆكارە سەرەكییەكانی دروست بوونی بەردی گورچیلە، خورادنی زۆری گۆشت و خواردنی سوێرو چا یەكێكی دیكەیە لە هۆكارە سەرەكیەكانی بەرد كە لە ناو خەڵكی ئێمەدا زۆر باوە، هەروەها قەڵەوی و كێشی زیاد یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكان
3. نەخۆشی دەردە شاو زۆری كانزای كالیسیۆم لە خوێندا دیسان دەبێتە هۆی دروست بوونی بەرد.
4. ئیلتیهابی درێژخایەنی كۆئەندامی گورچیلەو میزەڕۆ.
5. گیران لە بۆری گورچیلەو بۆری میزدا.
6. كەوتن لە جێگەداو كەمی جووڵەو هەڵسوكەوت.
نیشانەكان ...
ئازاری لەپڕی كەلەكەو میزی خوێناوی و هەندێك جار ڕشانەوە، میزەچركەو زوو چوونە توالێت، لەرزوتاو سست بوونی گورچیلە ئەگەر بەردەكە گیران دروست بكات.
دەست نیشانكردنی نەخۆشیەكە ...
بەهۆی نیشانەكانی نەخۆشیەكەو پرسیاركردن و فەحسی نەخۆشەكە زۆر جار دەزانرێ كەبەردی گورچیلەی دابەزیوە، بەڵام فەحسی خوێن و میزو سۆنارو ئەشیعەی رەش و سپی و ئەشیعەی تەنووری یاریدەدەرێكی باشن بۆ دەستنیشانكردنی ئەو گرفتەی كە بەردەكە دروستی كردووە.
چارەسەر ...
چارەسەر بەگوێرەی شوێنی بەردەكە، قەبارە، پێكهاتە لەگەڵ ئەو ماكانەی بۆنەخۆشەكەی دروست كردووە دەگۆڕێت.
هەندێك جار پێویست بە نەشتەرگەری كتوپڕدەكات ئەگەر بەردەكە گورچیلەی سست كردبێت یان نەخۆشەكە ئیلتیهابێكی زۆری هەبێت و باری تەندروستی ناجێگیر بێت.
ڕێگەكانی چارەسەر ئەمانەن بەشێوەیەكی كورت ...
1. چارەسەر بە داو دەرمان.
2. دانانی قەستەرەی بۆری گورچیلە.
3. شكاندنی بەرد بە تیشك.
4. نازوری بۆری گورچیلە.
5. نازوری گورچیلە.
نەشتەرگەری كردنەوەی گورچیلە
1. لابردنی گورچیلە.