ناسا تمێكی ئاسمانگه‌ڕی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناسا تمێكی ئاسمانگه‌ڕی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و ئاسمانگەڕی ئەمریكا (ناسا) بۆ یەكەمجار كەشتی بۆشایی ئاسمانی دراگۆنی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و ئاسمانگەڕی ئەمریكا (ناسا) بۆ یەكەمجار كەشتی بۆشایی ئاسمانی دراگۆن كە لەلایەن SpaceXەوە بەرهەم هێندراوە لەگەڵ تیمێكی پڕۆفیشناڵ رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.

كەشتییە‌كە كە ناوی Crew-1ی لێ نراوە و چوار ئاسمانگەڕی لەنێودان لە رێگای نۆ مووشەكی SpaceX Falcon ەوە كاتژمێر ١٩:٢٧ بە كاتی خۆجێیی رۆژی یەكشەممە لە رێگای بنكەی بۆشایی ئاسمانی كەنەدی لە ویلایەتی فلۆریدا رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا.

بڕیار بوو كەشتییە‌كە رۆژی شەممە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكرێت، بەڵام بەهۆی گەردەلوولی ئەتاوە رەوانەكردنی دواخرا و كەشتییە‌كە دوای ٢٧ كاتژمێر لە رەوانەكردنی، كاتژمێر ٢٣:٠٠ رۆژی دووشەممە دەگاتە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.

ئاسمانگەڕەكانی ناسا مایك هۆپكینس، ڤیكتۆر گلۆبەر و شانۆن واڵكەر لەگەڵ ئاسمانگەڕ لە ئاژانسی لێكۆڵینەوەی بۆشایی ئاسمان-ی ژاپۆن، سۆوچی نۆگوچی بەمەبەستی توێژینەوە زانستییەكانیان ماوەی شەش مانگ لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان دەمێننەوە.

هه‌واڵی گرنگ