پسپۆڕانی بواری سەلامەتی ئۆتۆمبێل هۆشداری دەدەنە شۆفێران و ڕایدەگەیەنن: لە 17 حاڵەتدا كرداری تێپەڕاندن هەڵەیە و پێویستە شۆفێران خۆیان لە هەڵەیە بەدوور بگرن.
١- نزیك هێڵەكانی پەڕینەوە.
٢- نزیك یەكتربڕەكان.
٣- لە پێچەكاندا.
٤- لەو ڕێگایانەی كەدەكەونە زەوییە (هەورازو نشێوەكان)
٥- نزیك پردەكان.
٦- ناو تونێلەكان.
٧- لەو شەقامانەی ترسی خلیسكانی تێدایە.
٨- لەبەرزاییەكان ( گرد، شاخ).
٩- ئەگەر هێمایەكی هەڵواسراو، یان هێڵكاری سەرشەقام هەبوو، كە ئەم كارە قەدەغە دەكات.
١٠- لە شەقامە بەر تەسكەكان.
١١- ئەگەر تێپەڕاندنەكەت وابكات لە شۆفێرێكی تر كە خێراییەكەی كەم بكاتەوە، یان لە ئاراستەی خۆی لابدات.
١٢- ئەگەر لێخوڕی بەردەمت دەستی كرد بە تێپەڕاندنی ئوتومبیلی بەردەم خۆی.
١٣- ئەگەر لێخوڕی پاش خۆت دەستی كرد بە تێپەڕاندنی ئوتومبیلەكەت.
١٤- ئەگەر لێخوڕی بەرامبەرت كەبەئاڕاستەی تۆ دەهات، دەستی كرد بە تێپەڕاندنی ئوتومبیلی بەردەمی.
١٥- ئەگەر ئەو ئوتومبیلە كەلەپێشتەوە دەرۆیشت پابەندبوو بەو خێراییەی كەدیاری كراوە بە هێمایەك لەسەر ئەو شەقامە.
١٦- ئەگەر ئاست و رادەی بینینت باش نەبوو، بەهۆی تەم، یان تەپ وتۆز، یان رووناكی بەرزی ئوتومبیلەكانی تر لە شەودا، كە كارێك بكات ماوەی بینینت كەم بێت بۆ كرداری تێپەڕاندن.
١٧- لە كاتێك كە ڕیزبەستن هەبوو بە ریزێك (رەتڵ) ئوتومبیل، بەهۆی رووداوێك یان كارەساتێكی سروشتی