ئێران..ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمار كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران..ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمار كرا

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا،  13 هه‌زار و 53 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركرا، 486 کەسیش بەهۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 16 ی تشرینی یدووه‌كی 2020 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند کە له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا،  13 هه‌زار و 53 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركرا، 486 کەسیش بەهۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 41 هه‌زار و 979 كه‌س.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،به‌مجۆره‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌  تاوه‌كو ئێستا كه‌ توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون گه‌یشتووه‌ته،‌ 775 هه‌زار و 121 كه‌س.

سیما سادات لاری باسی له‌وه‌ش كرد،ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و 677 کەس ناجێگیره‌ و تا ئێستا، 564 هه‌زار و 699 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ