باشترین سەگی ساڵی 2020 دەستنیشان كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باشترین سەگی ساڵی 2020 دەستنیشان كرا

 

 

سەگێكی تایبەت بە پشكنین و بۆنكردن بە مادەی هۆشبەر، وەك سەگی ساڵی (2020) دیاری دەكرێت. 

(هاری) كە سەگێكی تایبەت بە دۆزینەوەی مادەی هۆشبەرە لە چەند ساڵی ڕابردوودا (56) جار توانیوێتی مادەی هۆشبەر ئاشكرا بكات، بڕی ئەو مادە هۆشبەرەی هاری ئاشكرای كردووە، نرخەكەی دەگاتە نزیك (400) ملیۆن كڕۆن.

هاری كە لەگەڵ شۆفێرەكەی كە هاوكات پشكێنەری تایبەت لە گومرگە، واتە (كیم هۆڵم) لە سەر پردی ئوێرەسوند بەرەو هێلسینگبۆری كار دەكەن، پشكێنەری گومرگ، كیم هۆڵم ڕایگەیاندووە: هاوكارە چوار پێیەكەی زۆر میهرەبانە، لەگەڵ ئەوەشدا لە دۆخە دژوارەكاندا زۆر جیدی و بەهێزە. 

كیم ئاماژەی بەوەشكردووە كە كاركردن لە ژینگەیەكی پڕ ژاوەژاوو بۆنی ئۆتۆمبێلەكان زۆر دژوارە، لەگەڵ ئەوەشدا هاری تواناییەكی زۆری بۆنكردنی هەیەو لەو دۆخە دژوارەدا هاوكار بووە بۆ دۆزینەوەی ڕێژەیەكی زۆری مادەی هۆشبەر.

 

هه‌واڵی گرنگ