ئەو توێكڵە هەنارەی كە دەیخەینە ناو تەنەكەی خۆڵەوە لەلای هیندییەكان بە زێڕی سوور ناسراوە، ئەگەر خانمان دەیانزانی كە توێكڵی هەنار چەند سوودی زۆری هەیە وەك زێڕو ئەڵماس دەیان پاراست.
چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی :
1. كرمی گەدەو ڕیخۆڵە دەكوژێ.
2. چاكترین چارەسەرە بۆ سك چوونی سادە یا خوێناوی.
3. پاك سازییەكی بەهێزە بۆخوێن بەربوونی داخیلی بە تایبەتی ڕەحم.
4. بۆ ئەو كەسانەی میزە چۆڕكەیان هەیە چارەسەرێكی بێ هاوتایە ئەگەر كێشەی پرۆستاتی نەبێ.
5. مایسیری دەرەكی و قەڵشینی دەوری كۆم دەرمان دەكات.
6. برینی گەدەو دوازدە گرێ دەرمان دەكات.
7. توێشكو خورانی پێستی سەر چارەسەر دەكا.
8. باشترین دەرمانە بۆ ژهراوی بوون بە خۆراكی خراپ.
9. دڵ دەپارێزێ لە نەخۆشی.
10. گەورە ترین دەرمانە بۆ برینی دەم و ددان و بە هێزكردنی پوك.