یەكێتی ئەورووپا پێنجەمین گرێبەستی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا واژۆ دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی ئەورووپا پێنجەمین گرێبەستی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا واژۆ دەكات

چاوەڕوان دەكرێت یەكێتیی ئەورووپا بەو گرێبەستانەی كە تاكو ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسین ئەنجامیداون زیاتر لە ملیارێك و 700ملیۆن ژەمە ڤاكسین بكڕێت.

ئۆرسولا ڤۆن دەرلاین رایگەیاند: بە مەبەستی كڕینی ڤاكسینی COVID-19 بۆ ئەورووپییەكان سبەی رەزامەندیی لەسەر گرێبەستێكی نوێ دەدەین. لە رێگەی ئەم گرێبەستەوە كۆمپانیای CureVacی ئەورووپی 405 ملیۆن ژەمە ڤاكسین بەرهەمدەهێنێت و پێماندەدات .

ڤۆن دەرلاین ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمساڵ یەكێتیی ئەورووپا لەگەڵ بانكی وەبەرهێنانی ئەورووپا سندوقێكیان بۆ كۆمپانیای CureVac دابین كردووە و رایگەیاند: ئێستا پێشكەوتنێكی بەرچاو هەیە.

ئەگەر متمانە و كاریگەریی ڤاكسینەكە بسەلمێنرێت ئەوە هەر ئەندامێكمان لە هەمان كات و هەمان بارودۆخدا دەبێتە خاوەنی ئەم ڤاكسینە .

یەكێتی ئەورووپا گفتوگۆی كڕینی ڤاكسینی لەگەڵ كۆمپانیای CureVac كە ناوەندەكەی لە ئەڵمانیایە و كۆمپانیای Modernaی ئەمریكی كە ئەمڕۆ كاریگەری ڤاكسینەكەی بە رێژەی 94 لەسەد راگەیاند.

هه‌واڵی گرنگ