هەموو ساڵێک ١١/١٦ بە رۆژی جیهانی لێبورده‌یی (التسامح) ناسراوە، چەمکەکان و ئاکارەکان کاتێک کاریگەری و قورساییان دەبێ کە لە ژیانی ڕۆژانەی تاک و کۆمەڵگەکان پراکتیک بکرێت و ڕەنگ بداتەوە، لێبوردەیی بەهایەکی بەنرخ و ئاکارێکی گەورەی مرۆڤە بۆ نەهێشتنی تووڕەیی و دابڕانی کۆمەڵایەتی لە نێوان تاکەکان و کۆمەڵگەدا، لەکاتی بوونی ئەم تایبەتمەندیە مرۆڤەکان وا لێ دەکات کە ئازاری یەکتر نەدەن چ بە گوفتار یان بەکردار، هەروەها وا دەکات لەیەکتر نەتۆرێن و هەمیشە وشەی جوان و ڕەفتاری شیاو بەرامبەر یەکتر بەکار بهێنن؛ هەروەک خودای گەورە دەفەرموێ: « ..وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْناً..».
سروشتی ژیانی مرۆڤ وایە کە لە یەک لایەن و یەک ڕەهەند پێک نەهاتووە و بە حوکمی ئەوەی مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە بەردەوام بەریەک کەوتن و گرفت و ناکۆکی بەهۆی مامەڵەی لەگەڵ دەوروبەر ڕوبەڕووی کێشەو گرفت دەبێتەوە لێرەوە لێبوردەیی کە ئاکار‌و خەصڵەتێکی مرۆڤانەیە لە مرۆڤدا دەبێتە مایەی ئارامی و ئاسوودەیی و هەست کردن بە ئاسایشی دەروونی و بەرقەرار کردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
لێبورده‌یی به مانای (هه‌ست كردن به به‌به‌زه‌یی و سۆز‌و میهره‌بانی به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان و یه‌كتر و ده‌وروبەر به‌گشتی، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی دڵه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر، له به‌رامبه‌ردا به‌لاوه‌نانی توڕه‌یی و غه‌زه‌ب و هه‌ستی رق لێبوونه‌وه‌و هه‌ستی نیگه‌تیڤ و سه‌لبی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك، لێبوردن پێویسته بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی چونكه ده‌بی ئه‌وه بزانین كه مرۆڤه‌كان خاڵی نین له هه‌ڵه كردن و خلیسكان وه ك پیغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێ (دروودی خوای له‌سه‌ر) ((كل بني آدم خطاّء...)؛ بۆیه ژیاندا پیویستی زۆرمان به لێبورده‌یی هه‌یه له ژیانی رۆژانه‌ماندا تا بتوانین درێژه به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ین.
له‌م رۆژه‌دا پیویسته هه‌ر یه‌كه‌مان له خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات و ئه‌و چه‌مكه به كرده‌یی له ژیانیدا په‌یڕه‌و بكات به لێخۆشبوو‌ن و لیبورده‌یی له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی جا ئه‌و كه‌سه دایك، باوك، هاوسەر، برا،خوشك، هاوڕێ ، كه‌س و كاروو خزم و نزیكان...ھــتد بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه كه ساڵیادی بۆنه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه له‌وێوه بیكه‌ینه خاڵی جیبه‌جێكردنی چه‌مكه‌كان و به كرده‌یی پیاده‌كردنیان و به‌رنامه دارشتن بۆ ساڵێ ئاینده تا چه‌مكه جوان و به‌ها باڵاكان ببن به ئادگار‌و ئاكارو ره‌وشتی هه‌موومان، هەروەک ببێتە به‌لاوه‌نانی هه‌رچی كرده‌وه‌و ره‌وشته ناشیرنه‌كانە چونكه كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئیمه زیاتر پێویستی به تسامح و لیبوردنه..
هەر لەو ڕۆژەش پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم کەسەرچاوەی کێشەو گرفت و قەیرانی دارایی بوونە بۆ هاوڵاتیان، بە تایبەت چاندنی ڕق و کین و دووبەرەکی بەهۆی شەڕی ناوخۆ و خراپ ئیدارەی وڵات و ململانێی ناتەندروستی حیزبی و سیاسی لە کۆمەڵگەدا، دەبێ ئەوان داوای لێبوردنی جددی لە هاوڵاتیان بکەن و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە لە ستەمەی دەرهەق بە هاووڵاتیانیان کردووە چ بە ئاگایی یان نائاگایی.
لیره‌وه من وەک تاکێک لە کۆمەڵگەدا چونکە بەریەک کەوتن هەیە له هه‌موو كه‌سێك ده‌بوورم و گه‌رده‌نی هه‌موو لایه‌ك ئازاد بێت..