پسپۆرێكی باڵای بزیشكی لە ئەمریكا هەوالی خۆش رادەگەیەنێت لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پسپۆرێكی باڵای بزیشكی لە ئەمریكا هەوالی خۆش رادەگەیەنێت لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە

پسپۆڕی باڵای نەخۆشیە گواستراوەکانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا سەبارەت بەوەی ئەو ڤاکسینەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمیان هێناوەو هێشتا لە تاقیکردنەوەدایە دەلێت ئەنجامەكەی سەرسوڕهێنەرە.

لەم بارەیەوە ئانتۆنی فاوچی پسپۆڕی باڵای نەخۆشیە گواستراوەکانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا  لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای هەواڵی فرانس پرێس پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکا کرد سەبارەت بەوەی ئەو ڤاکسینەی بەرهەمی هێناوە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هێشتا لە تاقیکردنەوەدایە لە سەدا نزیکەی 95 کاریگەرە.

ناوبراو كە ئەندامی کۆمەڵەی کاری سەرۆکایەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەسایەتیەکی دیارە لە ئەمەریکا وتی: " بیرۆکەی ئەوەی ڤاکسینێکمان هەبێت لە سەدا 95 دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەر بێت شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە،دەشڵێت " ئەم ئەنجامە بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە، پێم وانیە کەس باوەڕی کردبێت بەم شێوەیە باش بێت."

ڤاکسینی مۆدێرنا لەسەر تەکنەلۆجیای نوێ بەرهەم هێندراوە و کارەکەی ئەوەیە ڕێنمایی بۆماوەیی دەنێرێت بۆ خانەکانی مرۆڤ تاوەکو ناچارییان بکات پڕۆتینێک بڕێژنە ناو لەشەوە کە هاوشێوەی پڕۆتینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت و بەو هۆیەشەوە وادەکات سیستمی بەرگری لەش دژی ئەو پڕۆتینە کاربکات هاوكات ئەوەشی وتوە كە " زۆرێک گومانیان هەبوو لەسەر ئەم تەکنەلۆجیایە کە هێشتا تاقی نەکرابۆوە بەڵام کاریگەریی خۆی سەلماند، تەنانەت هەندێک ڕەخنەشیان لێدەگرت."

ئەمەش لەكاتێكدایە كەهەفتەی ڕابردووش هەردوو کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی و بایۆنتیکی ئەڵمانی پێکەوە ڤاکسینەکەیان دژی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە هەمان تەکنەلۆجیای تیادا بەکارهاتووە و لەسەدا 90 کاریگەری هەبووە دژی ڤایرۆسەکە.

بەپێی وتەی ناوبراو: ئەم دوو ئەنجامە پارێزراوی ئەم تەکنەلۆجیایە دەسەلمێنێت چونکە " داتاکان خۆیان قسە دەکەن، پێم وایە کاتێک دوو ڤاکسینی لەم شێوەیەت هەبێت کە زیاتر لە سەدا 90 کاریگەرییان هەبووە، چیتر تەکنەلۆجیاکە ناچار نیە بەڵگەی زیاتر لەسەر کاریگەرییەکەی بخاتەڕوو."

هه‌واڵی گرنگ