ئێران ژمارەی پێوانه‌یی له‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماردەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران ژمارەی پێوانه‌یی له‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماردەكات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 هه‌زارو 353 حاڵەتی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه‌.

ئەمڕۆ سێ‌‌ شەممە 17 ی تشرینی دووه‌می 2020  سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 هه‌زارو 353 حاڵەتی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه‌، 482 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە،  482 كەس بە پەتاكە گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ به‌مه‌یش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە دەگەیەنێتە 42 هەزار و 461 كەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێرانئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 788 هەزار و 473 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 5691 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە".

سیما سادات لاری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "تا ئێستا 570 هەزار و 774 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوەو ڕه‌وهانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌".

هه‌واڵی گرنگ