ئیسرائیل بۆردومانی بارەگاكانی سوریاو ئێرانی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیل بۆردومانی بارەگاكانی سوریاو ئێرانی كرد

 

 

شەوی رابردوو هێزەكانی سوپای ئیسرائیلی بۆردومانی چەند پێگەیەكی سەربازی سوپای قودس و پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای سوریایان كرد.

لەلایەن خۆیەوە (ئەفیخای ئادرعی) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی شەوی رابردوو بۆردومانی ژمارەیەك پێگەیان كردووە لە سوریا، كە پێكهاتبوون لە بارەگای سوپای قودسی ئێران و سوپای سوریا.

بەپێی لێدوانەكەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلی بێت، بۆردومانەكە وەك وەڵامدانەوەی چاندنی بۆمبی چێندراو بووە لە ناوچەی جۆلانی سنووری نێوان سوریاو ئیسرائیل بووە.

دوای بۆردومانەكەش، ئاژانسی سانای سوری رایگەیاندووە، هێزی بەرگری وڵاتەكەی توانیویانە لەڕێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێرشەكان پوچەڵ بكەنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ