وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندی بە كازمیەوە دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندی بە كازمیەوە دەكات

 

 

(مایك پۆمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لەوبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەكاتی ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكە كردووەو هەروەها پەرەسەندنەكانی بارودۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ كردووە. 

هاوكات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا گفتوگۆیان لەبارەی بەرەو پێشبردنی هەماهەنگی نێوانیان لە بوارە جیاوازەكان كردووە‌. 

بەگوێرەی بەیاننامەكە كازمی و پۆمپیۆ لەبارەی ئایندەی هەماهەنگی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتی ئەمریكا لەژێر رۆشنایی پەرەسەندنی تواناكانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆیان كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ