كاریگەری پاڵكەوتن لەسەر سك بۆ نەخۆشانی كۆڕۆنا بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاریگەری پاڵكەوتن لەسەر سك بۆ نەخۆشانی كۆڕۆنا بزانە

د. سوارە علی پسپۆڕی هەناوی لە سلێمانی ڕایگەیاند: پاڵكەوتن لەسەر سك بۆ نەخۆشانی كۆڕۆنا كاریگەری لەسەر سییەكا ن و سنگ دەبێت و پێویستە توشبووانی كۆرۆنا هۆشیاریان لەسەر وەرگرتنی چارەسەر هەبێت.

كاریگەری لەسەر سییەكا ن و سنگ:
١.جوولەی سنگ و سییەكان باشتر ئەكات.
٢.ئۆكسجین بەیەكسانی بۆ ھەردوولای سییەكان ئەڕوات بەمەش ھەواگۆڕكێی گازی ئۆكسجین و دوانەئۆكسیدی كاربۆن باشتر ئەكات.
سوودەكانی:
١.ھەوكردنی سییەكان كەم ئەكاتەوە
٢.ڕێژەی مردن كەمئەكاتەوە لەم نەخۆشانەی كە كۆڕۆناكەیان بەقورسی گرتووە

ئەوەشی خستەڕوو: زیاتر بۆ نەخۆشانێك بەكاردێت كە بەقورسی كۆڕۆنای تووشبووبێت و پێویستیان بەچاودێری چڕ ھەیە بەڵام بۆ نەخۆشانی تریش كە بەسووكی یان مامناوەند ئیگرن سوودی ھەیە بەتایبەت لەسەرەتای ھەوكردنی سییەكان بەكاربێت

ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەی مانەوە لەسەر سك واباشترە ١٦ سەعات بێت بەڵام ئەبێ چاودێری نەخۆشبكرێت بۆئەوەی ئەژنۆ و سمت و شوێنی تری نەبێتە برین لەڕێگاری بەكارھێنانی سەرین و گۆڕینی شێوەی پاڵكەوتنەكەی.ئەگەربەھۆی قەڵەوی زیاتر تەنگەنەفسی بكات ئەبێ پەیوەندی بە پزیشك بكرێت لەم كاتانە و ڕۆژانە وەكو ئەزموونی كەسی ،سوودەكەی ئەبینین لەسەر نەخۆش ھەم لەكاتی تووشبوون و ھەم بۆ پاكبوونەوەی سییەكان دوای تووشبوون.

هه‌واڵی گرنگ