داوا لە عێراق دەكرێت سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوا لە عێراق دەكرێت سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت


كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت.

میشێل باشیلیت كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند: بە نیگەرانییەوە هەواڵی لە سێدارەدانی 21 تاوانباریان لە عێراق پێگەیشتووە كە ڕۆژی دوو شەممە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكرا.


باشیلیت داوای لە كاربەدەستانی عێراقی كردووە كە جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان رابگرن و رایگەیاند: هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكەم لەبارەی چارەنووسی سەدان بەندكراو لە گرتووخانەكانی عێراقدا كە مەترسی ئەوە هەیە سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا جێبەجێ بكرێت.


هه‌واڵی گرنگ