بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێك ئای بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری ڕایدەگەیەنێت: ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە هەرێمی كوردستان نزیكەی سێ ملیۆن و 600 هەزار بەكار هێنەرە.
ئەندام عومەر بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێك ئای بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری بڵاویكردەوە: ماوەی چەند ڕۆژێكە سەرقاڵی شیكردنەوە و توێژینەوە(research and analysis)یەكی زانستیم لەسەر سەكۆ(پلاتفۆرم)ە جیاوازەكانی سۆشیال میدیا لە هەرێمی كوردستان .
ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە هەرێمی كوردستان(هەولێر، دهۆك، سلێمانی،كەركوك) نزیكەی سێ ملیۆن و 600 هەزار بەكار هێنەرە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە تەنها 10 خانمە مۆدیلی كورد لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام خاوەنی 10 ملیۆن و 329 هەزار و 276)هەوادارن، بە شێوەیەكی ڕوونتر بڵێم ئەو 10 خانمە مۆدێلە، 10 ملیۆن فۆلۆوەرز(هەوادار)یان هەیە، مەبەستی من لەم توێژینەوەیە تەنها یەك شتە، ڕۆژ تا ئێوارە باسی داروخانی رەوشتی كۆمەڵگا و لادانی ئەو خانمە مۆدیلانە دەكرێـت ، لە كاتێكدا زۆرینەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بینەر و خوێنەر و هەواداری ئەو جۆرە پۆست و پەیجانەن.
هەروەها ووتیشی: كەسانێك هەن هیچ ئەژمارێكی ئەو مۆدێلانەیان فۆلۆو (follow)نەكردوە و لەبەرامبەریشدا كەسانێك هەن هەموو ئەژمارەكانیان(account) فۆڵۆو(follow) كردوە ، بۆیە ناكرێت ژمارەكان بە نزیكەیی وەربگرین.