پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایدەگەیەنێت: بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا لە منداڵی بچوكتر لە دوو ساڵ مەترسی توشبوونی منداڵەكە لە داهاتوودا بە كۆمەڵێك نەخۆشی زیاد ئەكات.
د.پشدەر عبداللە پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایگەیاند: بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە مایۆكلینیك بڵاوكراوەتەوە ئەم منداڵانەی تەمەنیان بچووكترە لە دووساڵ و دەرمانی دژەبەكتریایان بۆ بەكارهاتووە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی ڕەبۆو ئیكزیماو هەستیاری بە خواردن و نەخۆشی هەستیاری بە گەنم و قەڵەوی منداڵ و نەخۆشی جوڵەی زۆرو تەركیزی كەمی منداڵان لەداهاتوودا زیاتر ئەبێت.
ئەو پزیشكە داوا لە دایكان و باوكان دەكات هۆشیاریان هەبێت تا زیاتر دژەبەكتریا بۆ منداڵەكانیان بەكاربهێنن مەترسی تووشبوونیان زیاتر ئەبێت.