وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق:نزیكەی 150 ڕوفاتی قوربانیانی جەنگی عیراق -ئێران دۆزرانەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق:نزیكەی 150 ڕوفاتی قوربانیانی جەنگی عیراق -ئێران دۆزرانەوە

وەزارەتی بەرگری عیراق، دۆزینەوەی نزیكەی 150 ڕوفاتی عیراقی لە پرۆسە هاوبەشەكانی گەڕان، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 18 ی تشرینی دووه‌می 2020 ، وەزارەتی بەرگری عیراق ڕایگەیاند"لە میانی پرۆسە هاوبەشەكانی گەڕان، ڕوفانی (147)ی عیراقی كە لە كاتی جەنگی عیراق -ئێراندا بونە قوربانی دۆزرانەوە".

هه‌روه‌ها وەزارەتی بەرگری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌"پشكنینی (DNA) بۆ ڕوفاتەكان دەكرێت لەلایەن فارمانگەی پزیشكی دادوەریی لە بەغدا، تا ناسنامەكانیان بدۆزرێنەوە”، داواشی لە كەسوكاریی بێسەروشێنەكانی ئەو جەنگە كردووە، بەدواداچوون بۆ لیستی ناوەكان بكەن، تا چارەنوسی ڕۆڵە بێسەروشوێنبووەكانیان بدۆزنەوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ جەنگی عیراق -ئێران لە ساڵی 1980وە دەستیپێكرد و لە مانگی ئابی ساڵی 1988 كۆتایی هات، بەهۆی ئەو جەنگەوە عیراق زیانێكی ئابوری گەورەی پێگەیشت، وێڕای كوژرانی سەدان هەزار سەرباز و مەدەنی.

هه‌واڵی گرنگ