نوێترین ئاماری توشبوانی كۆڕۆنا له‌ عێراق بڵاوكرایه‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین ئاماری توشبوانی كۆڕۆنا له‌ عێراق بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابروودا 2 ھەزار 349 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 18 ی تشرینی دووه‌می 2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 2 ھەزار 349 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و ھاوكات 2 ھەزار 151 كەسیش لەم نەخۆشییە بەتەواوی چاكبوونەتەوەو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌و گه‌ڕاونه‌توه‌ ماڵه‌وه‌ ، 43 كەسیش بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی لە عێراق تاكو ئێستا گەیشتووەتە 526 ھەزار و 852 كەس و لەو ژمارەیەش 455 ھەزار و 176 كەس بەتەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 86.5% و 11 ھەزار 795 كەسیش بەھۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،ژمارەی ئەو كەسانەی تاكو ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 59 ھەزار و 881 كەسن و لەو ژمارەیەش 359 كەس لە ژێر چاودێری چاودێری چڕی پزیشكیدان.

هه‌واڵی گرنگ