بچووكترین پرۆگرامساز لەجیهان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بچووكترین پرۆگرامساز لەجیهان

 

 

بچووكترین پرۆگرامسازی جیهان كە منداڵێكی هندییە ناوی كەوتە ناو پەرتووكی گینس بۆ ژمارە پێوانییەكان.

بەپێی ڕاگەیاندراوێك كە لەلایەن پەرتووكی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان بڵاوكراوەتەوە، (ئەرهام ئاوم تالسانیا) كە منداڵێكی هیندییە تەمەنی (7) ساڵ بوو، وەكو بچووكترین پرۆگرامسازی جیهان ناوی كەوتە ناو پەرتووكی گینس.

(ئەرهام) كوڕی ئەندازیارێكی پر‌ۆگرامسازییە، كاتێك تەمەنی (3) ساڵان بووە باوكی هانی داوە تا ئاشنا بێت بە تەكنۆلۆژیا، دواتر لە تەمەنی (5) ساڵیدا شارەزایی لە بەرنامەكانی كۆمپیوتەری سكراتش و تاینكر پەیدا كردووە.

باوكی ئەرهام لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) دا نووسویەتی، خۆشحاڵم كە كوڕەكەم نازناوی بچووكترین پرۆگرامسازی جیهانی پێدرا، كوڕەكەم بەهرەیەكی بێشوماری تێدایە، كە ئایندەیەكی گەشی دەبێت لە داهاتوودا.

(ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ