مریشك یان گۆشتی سوور كامیان تەندروست ترە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مریشك یان گۆشتی سوور كامیان تەندروست ترە ؟؟

 

 

لە نێوان هەڵبژاردنی مریشك و گۆشتی سوور خەڵكی سەریان لێ دەشێوێت ئایا كامیان لە ڕووی تەندروستیەوە باشترە، بەتایبەت لای ئەو كەسانەی كە پەیڕەوی سیستەمێكی خۆراكی تایبەت دەكەن بۆ دابەزاندنی كێشیان یان دەیانەوێت خواردنێكی بەپرۆتین و پڕ وزە بخۆن.

بەپێی زانیارییەكانی سایتی (فود تراكت) گۆشتی مریشك و ئاژەڵ، هەردووكیان سوودی تایبەتیان هەیە بۆ تەندروستی، بۆیە پێویست بە هیچ دوودڵییەك ناكات دەربارەی پێكهاتە خۆراكیەكەیان.

هەر كەسێك بیەوێت بەراورد لە نێوانیان بكات دەتوانێت ئەوە هەڵبژێرێت كە دەیەوێت، بەڵام ئەگەر یەكێك بیەوێت خۆی بە دوور بگرێت لە چەوری ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێت مریشك هەڵبژێرێت، چونكە رێژەی چەوری لە گۆشتی سووردا زیاترە.

بەڵام گۆشتی سوور ڕێژەیەكی زیاتر پرۆتینی تێدایە كە یەكێكە لە گرنگترین ئەو پێكهاتە خۆراكیانەی لەشی مرۆڤ پێویستی پێیەتی.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو كەسانەی پەیڕەوی سیستەمی خۆراكی كێش دابەزاندن دەكەن باشترە گۆشتی مریشك بخۆن، چونكە چەوری كەمترە، بەڵام خاڵی هاوبەشی نێوان هەردووكیان ئەوەیە كە هیچ كامیان رێژەی پێویستی كاربۆهیدراتیان تێدا نیە.

لە هەمان كاتدا گۆشتی سوورو گۆشتی مریشك لە ڕێژەی كۆلیسترۆڵدا یەكسانن، چونكە هەردووكیان هەمان ڕێژە لە كۆلیسترۆلیان تێدایە، بەڵام لە گۆشتی مریشكدا ترشە چەورییەكانیش هەیە.

گۆشتی مریشك دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی وەكو (E) و(K) و(B1) و (B3) و (B5)، بەڵام گۆشتی سوور زیاتر وەكو سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین (B12) پشتی پێ دەبەسترێت. هەردوو جۆرە گۆشتەكە لە ڕێژەی ڤتامین (D) و (B2) دا یەكسانن و هیچ كامیشیان ڤایتامینی (C) و (B9) یان تێدا نیە.

دەبێ ئەوەش بزانین كە ڕێژەی سوودە خۆراكییان پشت دەبەستێت بە شێوازی ئامادەكردنی خواردنەكە، چونكە گۆشتی مریشك بە كوڵاندن سوودی زیاترە وەك لەوەی لە ڕۆندا سوور بكرێتەوە.

كۆمەڵەی پزیشكانی دڵی لە ئەمریكا ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە نەخۆشی دڵیان هەیە، مریشك بخۆن لە جیاتی گۆشتی سوور، چونكە ڕێژەی چەوری لە گۆشتی سووردا زیاترە كە بۆ دڵ باش نیە.

(موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

هه‌واڵی گرنگ