نیشانەكانی دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا دەكرێت جیاواز بێ لە كەسێك بۆ كەسێكی ترو دەكرێت جیاواز بێ لەكاتە جیاوازەكان.
نیشانەكان لە قوناغە سەرەتاییەكانی دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا:
1. ئارەقە كردن.
2. لەرزین.
3. برسیەتی.
4. شڵەژان.
ئەوانەی نیشانەكانی قۆناغە سەرەتاییەكانی دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا هەیە دەبێت ڕێژەی شەكر لە خوێندا بپێون و ئەگەر كەم بوو چارەسەری بكەن.
ئەگەر دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا چارەسەر نەكرێت، نیشانەی توندتر دەست پێ دەكات لەوانە:
1. بێ هێزی یان نەبوونی توانای رێكردن.
2. كێشە لە بینین.
3. سەرلێشێوان و هەڵسوكەوتی سەیر.
4. لەخۆ چوون – بوورانەوە.
5. گەشكە.
هەندێك لە نەخۆشەكان هیچ نیشانەیەكیان نابێت لە قۆناغە سەرەتاییەكانی دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا، ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت بێ ئاگابوون لە دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.
ئەو نەخۆشانەی (بێ ئاگابوون لە دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێن) یان هەیە ئەگەری زۆرترە تووشی نیشانە توندەكانی دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا بن، چونكە لەوانەیە ئاگایان نەبێت لە دابەزینی ڕێژەی شەكر لە قوناغە سەرەتاییەكاندا.
بێ ئاگابوون لە دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا لەم كەسانە دەبێت:
1. ئەوانەی شەكرەی جۆری یەكەمیان هەیە و پێنج ساڵ تێپەڕبووە بەسەر دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكەیان.
2. ئەوانەی ئەنسۆلین بەكاردێنن.
3. ئەوانەی بڕێكی زۆری خواردنەوە كهولییەكان دەخۆنەوە.
4. ئەوانەی هەندێك جۆری دەرمانی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و هەندێك لە دەرمانەكانی نەخۆشی شەكرە دەخۆن.
(ئەژین عەبدولڵا – هەولێر)