تەندروستی عێراق هۆشداری لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی عێراق هۆشداری لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدات

كوردیو

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری لەبارەی  حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا دەدات و رایدەگەیەنێت،ئەگەر توشبوون بە كۆرۆنا زیاتر هەڵبکشێت، ئەوا رەنگە بە ناچاری قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنن.

ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق  رایگەیاند،" لە حاڵەتی زیاتربوونی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا، ناچارن پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ بکەن،بۆمان  دەرکەوتووە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نین بەتایبەت دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی".

ئاماژەی بەوەشداوە،" هەڵگیرانی قەدەغەی هاتوچۆ بەمانای کۆتایی هاتنی پەتاکە و مەترسییەکان نایەت".

راشیگەیاندووە،" تێبینییان کردووە لەگەڵ زیادبوونی باراندا، حاڵەتەکانی توشبوون روو لە زیادبوون دەکەن، هەربۆیە لەوانەیە بەناچاری پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری یاخود پچڕ پچڕ بکەن".

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 526 هەزار و 852 کەس له‌ سەرانسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 455 هەزار و 176 کەس چاکبوونەتەوە و 11 هه‌زار و 795 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

هه‌واڵی گرنگ