دوو كوڵبەری كورد بە تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو كوڵبەری كورد بە تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژران

رێكخراوێكی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت دوو کۆڵبەری خەڵکی شنۆ و سەڵماس، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە :بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران لە سنووری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٠) دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژەدا دوو کۆڵبەر کوژراون.

ئاماژە بەوەشكراوە :یەکێک لەم کۆڵبەرانە ناوی "هاکان محەمەدزادە"یە و خەڵکی گوندی "کریکان"ی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماسە و کۆڵبەری دووهەم ناوی "وەسیم فەردین زاده"یە و خەڵک گوندی "پرداوێ"ی شنۆیە.

لە راپۆرتەكەی هەنگاودا ئەوەش هاتووە :بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

لە سنووری شنۆ دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

 

 

هه‌واڵی گرنگ