لە كاتی‌ تووڕەبووندا چۆن دایك و باوك مامەڵە بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە كاتی‌ تووڕەبووندا چۆن دایك و باوك مامەڵە بكەن


لە كاتی‌ تووڕەبووندا چۆن دایك و باوك دان بە خۆیاندا بگرن كە لە مناڵەكەی نەدات كاتێك لەوپەڕی‌ تووڕەیدایە؟ ڕێنمایی دایكان و باوكان دەكرێت ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكەن:

1 ـ خۆت بخەرە جێگەی‌ منداڵەكەت‌و بگەڕێرەوە بۆ ئەوكاتانەی‌ منداڵ بوویت‌و دایكت چۆن ئارام‌و خۆڕاگربووە، هەڵەو هارو هاجیەكانی‌ خۆت بهێنەرەوە یادت.
2 ـ بەخۆت بڵێ‌ : ئایا دەمەوێت تۆڵە ی‌ خۆم لەمنداڵەكەم بكەمەوە بەلێدان یان من دەمەوێت پەروەردەی‌ منداڵەكەم بكەم؟ گەر دەتەوێت ئەو تووڕەییە پەنگخواردووەی‌ سینەت بە لێدان بەتاڵ بكەیتەوە ئەوا هەڵەیەت، چونكە بەلێدان منداڵ پەروەردە ناكرێت‌و ژیر‌و گوێڕایەڵیش نابێت بگرە زیاتر چەقاوەس‌و ڕق ئەستوورتر دەبێت، لەبری‌ لێدان، سزادان‌و بێبش كردن لەیاریكردن‌و ناز پێنەدان بەكاربهێنە‌و بەتوڕەییەوە تەماشای‌ بكە‌و لێیبڕوانە تا ئەو كاتەی‌ هەست بەپەشیمانی‌ دەكات‌و داوای‌ لێبوردنت لێدەكات.
3 ـ پەشیمانی‌ بهێنەرەوە بیری‌ خۆت كاتێك پێشترلەمنداڵەكەت داوە، زۆر پەشیمانبوویتەتەوە‌و ئاواتە خوازبوویت لێت نەدایەوە‌و زۆر جار دەڵێیت شەڵا دەستم بشكایەو لەێمنەدایە.
4 ـ دەتوانیت لەگەڵ هاوسەرەكەت ڕێكبكەویت لەسەر ئەوەی‌ لەكاتی‌ تووڕە بووندا ڕێگریت لێبكات ‌و نەهێڵێت تووڕەیەكەت ببێتە لێدانی‌ منداڵەكەت ، گەر هاوسەركەت لەماڵەوە نەبوو كوڕ‌و كچی‌ گەورە یان دایك‌و باوكی‌ خۆت یا هاوسەرەكەت كە لەگەڵدا دەژین نەهێڵن‌و ڕێگریت بكەن لە منداڵەكەت نەدەیت.
5 ـ منداڵ لاوازو ناسكە‌و توانا‌و بەرگەی‌ زۆرلێدان‌و ئەشكەنجەی‌ گەورەكان ناگرێت، جگە لەوەش بیرت نەچێت لەئەنجامی‌ تووڕەیدا زۆدا ئاگات لەخۆت نامێنێت‌و زۆر بە توندی‌ لەمنداڵەكەت دەدەیت‌و هەندیك جارشوێنێكی‌ دەشكێنێت یا زیان بەشوێنێكی‌ جەستەی‌ دەگەیەنیت كە هەتا هەتایە پەشیمانی‌ دادت نادات‌و لەبیرت ناچێتەوە،،،

 

هه‌واڵی گرنگ