كشانەوەی ئەمەریكا بۆ كوردو سونە مایەی نیگەرانیەو بۆ شیعەش مایەی دڵخۆشیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كشانەوەی ئەمەریكا بۆ كوردو سونە مایەی نیگەرانیەو بۆ شیعەش مایەی دڵخۆشیە

ئەگەری كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمەریكا لەعێراق، هەندێك لە پێكهاتەكانی توشی ترس و دڵەڕاوكێكردووە، بەوەی كشانەوەی ئەو هێزانە، دۆخی عێراق بەرەو پشێوی و گرفتی گەورەی سیاسی و ئابوری و ئەمنی ببات، بەڵام بەشێك لە هێزە شیعیەكان دڵخۆشن بەو هەنگاوەی واشنتن.

كشانەوەی نزیكەی دوو هەزار سەربازی ئەمەریكی لە عێراق، یەكێكە لەو ئەگەرانەی كە چاوەڕوان دەكرێت ئیدارەی دانۆڵد ترەمپ ی سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری لەبارەوە بدات، بەڵام لە ئێستاوە ئەو هەنگاوەی ئەمەریكا، لەنێوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستانیش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

شێركۆ میروەیس سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكاوە لە عێراق، بەدەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند:" ئامادەگی ئەمەریكا چی لە عێراق و چی لە ناوچەكەش، گرنگی خۆی هەیە، بوونی ئەو هێزانە بەربەست بووە لەبەردەم زاڵبوونی گروپە تیرۆرستی و گروپە چەكدارە جۆراو جۆرەكان، كە نەیانتوانیووە ئامانجی خۆیان بپێكن."

بەبڕوای شێركۆ میروەیس، عێراق هەڕەشەی گروپە تیرۆرستیەكانی لەسەر ماوە، دۆخی ئابووری عێراق خراپە و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیە دەسەڵاتدارەكان پڕە لە هەڵبەز و دابەز، شەقامی عێراقی توڕەیە، بۆیە لەم قۆناغەدا عێراق، پێویستی بە ئامادەگی ئەو هێزانەیە.

میروەیسی، وتیشی:"هەرچۆن لە ئایندەی عێراق دەڕوانیت، دۆخەكە بە خەیر نابینیت، بۆیە پاشەكشەی هێزەكانی ئەمەریكا، ئایندەی عێراق ناڕوونتر دەكات."

هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لەشەڕی داعشدا، هاوكارێكی زۆری سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەبوون، بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانەی كەوتبوونە دەست داعش، كە تا ئێستاش هاوكاری ئەو هێزانە بۆ عێراقیەكان بەردەوامی هەیە، بۆیە كشانەوەی ئەمەریكا، نیگەرانی لای كورد و بەشێكی زۆر لە هێزە سونیەكان دروستكردووە، بەتایبەت سونەكان خوازیاربوون، بە ئامادەگی ئەمەریكاییەكان، هەرێمێكیان لەچوارچێوەی عێراق دا بۆ بونیات بنرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ