یۆنان یاسای کۆچ هەموار دەکاتەوەو هاوکارییەکانی کۆچبەران کەمدەکاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یۆنان یاسای کۆچ هەموار دەکاتەوەو هاوکارییەکانی کۆچبەران کەمدەکاتەوە

حکومەتی یۆنان بەنیازە یاسای کۆچ هەمواربکاتەوە تاوەکو بتوانێت کۆچبەر و پەناخوازی زیاتر بنێرێتەوە، هەروەها خزمەتگوزاری و هاوکارییەکانی کۆچبەران کەم دەکاتەوە و هەنگاوەکانیش خێراتر دەکات.

لەمبارەیەوە نۆتیس میتاراکیس، وەزیری کۆچی یۆنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئینفۆمایگرانت رایگەیاندووە: ئەوە سێیەم هەموارکردنەوەى یاساکە دەبێت لە ماوەى 12 مانگی ڕابردوودا، هەموارەکە حکومەت زیاتر دەستکراوە دەکات بۆ ناردنەوەى کۆچبەران بۆ وڵاتانی تێپەڕ وەک تورکیا یاخود نیشتمانی خۆیان وەک عێراق و ئەفغانستان.

ناوبراو وتویەتیشی:"زۆرێک لە خەڵکی لە وڵاتی تێپەڕبوونی سەلامەتەوە دێن، ئەوان زۆر سەلامەت بوون کاتێک هاتوون بۆ یۆنان، ئێمە چاو دەخشێنینەوە بە یاساکانماندا، نابێت خەڵکی لە وڵاتێکی سەلامەتی وەکو تورکیا بێت بەرەو یۆنان، ئەوانە دەگەڕێنینەوە."

وەزیری کۆچ دەپرسێت "ئەگەر کەسێک لە ڕۆژهەڵاتەوە (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بێت بۆ تورکیا و لەوێ هیچ مەترسییەکی لەسەر نەبێت، ئیتر بۆچی بێت بەرەو یۆنان بۆ داواکاری مافی پەنابەری؟"،جەختی کردەوە کە "ئێمە سنورەکانمان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەپارێزین."

باسی لەوەشکردووە کە تەنانەت هەوڵی ناردنەوەى زیاتری کۆچبەرانی ئەفغانستان دەدەن چونکە "زۆر ناوچەی ئەو وڵاتە" سەلامەتە و دەکرێت بگەڕێنەوە شوێنەکانیانی خۆیان ، حکومەت دەیەوێت ڕێکارەکانی وەرگرتنی پەنابەری خێراتر بکات و ئەو کاتەش کەم دەکاتەوە کە کۆچبەر دەتوانێت لە ناوەندەکانی پێشواز بمێنێتەوە.

ئاشكراشیكردووە:ئێمە ژمارەی وەرگرتنی کەیسەکانی مافی پەنابەریمان کرد بە دوو ئەوەندە، لەمەودوا ئەو کۆچبەرانەى دێنە یۆنان تەنها بۆ چەند مانگێک دەتوانن لە سود لە خزمەتگوزاریی و وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون ببینن نەک بۆ چەند ساڵێک،ئەوەش بە مانایەک کە پەناخوازان دوای چەند مانگێک بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکەیان دەدرێت و ئەگەر ڕەت بکرێتەوە بەخێرایی دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوون.

هه‌واڵی گرنگ