مەعدەنووس لە كۆنەوە گەڵاكانی، تووەكەیی و ڕەگەكەی بەكارهێنراوە وەك چارەسەر لە بواری چارەسەر بە گژوگیا، كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە كە گرنكترینیان ئەمانەن:
1. پاراستنی تەندروستی جگەرو هاندانی زیاتر ڕشتنی زەرداوی جگەر دەدات لەگەڵ پاكردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەكان لە ڕێگەی جگەرەوە.
2. چاڵاك كردنی كۆئەندامی هەرس.
3. ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی فشاری خوێن و ڕێگری كردن لە بەرزی فشاری خوێن و باشتر كۆنتڕۆڵ كردنی نەخۆشی بەرزی زەغت.
4. خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرەو یارمەتیدانی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێندا.
5. ڕێگری كردن لە قەڵەوی و یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات لە كاتی ڕێجیم.
6. یارمەتی كەمكردنەوەی ئازارو هەوكردنی جومگەكانی لەش.
7. بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و یارمەتی خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە.
8. نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم و یارمەتی پاراستنی دەم و ددان.
9. پاراستنی تەندروستی چاو و ڕێگریكردن لە شەوكوێری.
10. یارمەتی خۆپاراستن و كەمكردنەوەی هەوكردنی میزەڵدان و گورچیلە لەگەڵ ڕێگری كردن لە دروست بوونی بەردی گورچیلەو میزەڵدان.
تێبینی :
باشترە لە خانمانی دووگیان كەمی لێ بخورێت لەبەر زیادكردنی ئەگەری لەبارچوون، هەروەها خانمانی شیردەر لەبەر كەمكردنەوەی شیر، ڕۆژانە پێویستە یەك كەوچكی چێشتی زیاتری لێ نەخورێت.
(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)