هەویری پاككردنەوەی ددان چۆن بەكاردێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەویری پاككردنەوەی ددان چۆن بەكاردێت ؟؟

 

 

ئاشكرایە كە ڕۆژانە دوو جار شوشتنی ددان بە هەویرێك كە فلۆرایدی تێدا بێت بۆ ماوەی دوو خولەك كارێكی پێویستە، بەڵام دكتۆرێكی ددان لە مالیزیا ئەوەی ئاشكرا كرد، كە بۆچوونی هەڵە هەیە دەربارەی بڕی ئەو هەویرەی كە پیویستە بۆ خاوێنكردنەوەی ددان.

پێگەی (هێڵس) ڕوونی كردەوە، كە بە گوێرەی ڕیكلامی بازرگانی بێ، دەبێ فلچە، هەویری ددانی زۆری پێوە بێ هەتا ددان خاوێن ببێتەوە؛ بەڵام دكتۆر (چاو جی تی) خەڵكی مالیزیا لە كۆلێژی كینگزی لەندەنەوە ئەم بۆچونەی بە هەڵە خستەوەو لەپێگەی خۆی لە تیك تۆك چەند ڕێنماییەكی گرنگی تایبەت بە تەندروستی ددان بڵاوكردەوە.

لە پارچە ڤیدیۆیەكدا (تی) نیشانی دەدات كە چ بڕێك لە مەعجونی ددان پێویستە بۆ منداڵان و كەسی سەرووی (3) ساڵان؛ بڕەكەشی بە قەدەر دەنكە بازیلایەك بوو.

ئەڵبەتە ئەم زانیاریە لەسەر رووی مەعجوونی ددان نووسراوە، بەڵام زۆربەی خەڵك نایخوێننەوە.

(چاو جی تی) وتی: رێكلامی بازرگانی درۆ دەكا! پێویست ناكات هەویری ددانی زۆر بەكار بێنن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ