ئەمریكا : هێشتا داعش مەترسییە لە سوریاو عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا : هێشتا داعش مەترسییە لە سوریاو عێراق

 

 

فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا ژەنەڕاڵ فرانك مككێنزی وتی، سەرەڕای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش لاواز بووەو پەرتەوازە بوون، داعش بەتەواوەتی شكستی نەهێناوە هەتاوەكو جیهان نەتوانێت ئەو هەزاران كەسەی كە بەهۆی شەڕی چەند ساڵەی ناو عێراق و سوریاوە ئاوارەبوون بیانگەڕێنێتەوە سەر شوێنی خۆیان.

ژەنەڕاڵ مككێنزی كە سەرپەشتی ئەركە سەربازییەكانی ئەمریكا دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەو پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هێزی سەربازی ناكرێت.

مككێنزی لەمیانەی لێدوانێكیدا لەبەردەم ئەنجوومەنی نیشتیمانی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو عەرەبدا وتی، چارەسەری پەنابەران و ئاوارەكان دەبێت لەڕێی هەوڵی هاوبەشی ڕێكخراوە دیبلۆماسی و ئاسایشی و مرۆییەكانەوە بێت، ئاماژەشی بەوەدا لە كەمپی پەنابەران و ئاوەرەكاندا خەڵكانێكی زۆر فیكری داعشیان هەڵگرتووەو ئەوەش پێدەچێت لە داهاتوودا لە نەوەكانیاندا ڕەنگ بداتەوە.

وتی، هەتاوەكو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگەیەك نەدۆزێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران و ئاوارەكان بۆ نیشتیمانی خۆیان و ماڵەكانی كۆمەڵگەكە دووبارە یەك نەخاتەوەو پشتیوانی لە پڕۆگرامەكانی پێكهێنانەوەی ئەم خەڵكانە نەكات، ئەوا كێشەیەكی ستراتیژی (10) ساڵی بۆ خۆمان دەكڕین كاتێك ئەم منداڵانە بە فیكری توندڕەوی گەورە دەبن، ئەگەر لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئەمە نەبینەوە ئەوا لە ڕاستیدا هەرگیز شكست بە داعش ناهێنین.

جێی ئاماژەیە سەرۆكی ئەمریكا (دۆناڵد ترامپ) داوای كردووە سەرجەم هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بكشێنەوە، چونكە وەكو خۆی دەڵێت: شایەنی ئەوە نیە ئەمریكیەكان خۆیانی بۆ بكەنە قوربانی، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی چەند سەد سەربازێكی ئەمریكی لە سوریا ماونەتەوەو لەگەڵ هێزە ناوخۆییەكانی سوریادا كاردەكەن تاوەكو بەرەكەیان دژی داعش بەهێزتر ببێت، هەروەها نزیكەی (3000) سەربازی ئەمریكی هێشتا لە عێراقدا ماون.

مككێنزی وتی : داعش لە پێگەیەكدا نیە بتوانێت هەڕەشەیەكی گەورەی ئاسایشی لەسەر ئەمریكا هەبێت، هەروەها ڕێكخراوەكانی دیكەی وەكو قاعیدەو گروپە توندڕەوەكانی دیكەش بە هەمان شێوە لاوازبوون، بەڵام هێشتا بەتەواوەتی لەناونەبراون.

 

هه‌واڵی گرنگ