یەكەیەكی سوپای ئەمریكا لە سوریاوە گەیشتنە عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەیەكی سوپای ئەمریكا لە سوریاوە گەیشتنە عێراق

 

 

یەكەیەكی سوپای ئەمریكا لە خاكی سوریاوە گەیشتوونەتە عێراق و راستەوخۆ چوونەتە سەربازگەیەكی پارێزگای ئەنبار.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەكەیەكی سوپای ئەمریكا كە لە (60) ئۆتۆمبێلی سەربازی پێكهاتبوون گەیشتوونەتە عێراق و چوونەتە سەربازگەیەكی پارێزگای ئەنبار.

بەپێی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان داخراو بوونەو ئەمڕۆ لە دەروازەی وەلیدەوە هاتوونەتە سنووری عێراق.

جێگەی باسكردنە هاتنی ئەو هێزەی سوپای ئەمریكا لە كاتێكدایە بۆ ناو خاكی عێراق (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كێشانەوەی بەشێكی زۆری هێزەكانیداوە بۆ لە عێراق و ئەفغانستان بۆ وڵاتەكەی.

 

هه‌واڵی گرنگ